fbpx
Shadow Shadow

نوێنه‌رى هه‌رێم له ‌به‌غداد بۆ ناس كورد: گۆڕانكارییە‌ وە‌زارییه‌كانى عه‌بدولمه‌هدى وه‌زیره‌ كورده‌كان ناگرێته‌وه‌

14:01 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداد، ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ گۆڕانكارییه‌ وه‌زارییه‌كانى عه‌بدولمه‌هدى بۆ چاكسازى، وه‌زیره‌ كورده‌كان بگرێته‌وه‌، ده‌شڵێت، قبوڵناكه‌ن بێ بیانوى قایلكه‌ر ده‌ست بۆ گۆڕینى وه‌زیره‌ كورده‌كان ببرێت.

,

لەبارەى پلانى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ گۆڕینى سەرجەم وەزیرەکانى کابینەکەى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووەمى 2019، فارس عیسا، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداد تایبه‌ت به ‌ناس كوردى وت: “هه‌وڵى له‌و شێوه‌یه‌ له ‌ئارادا نییه،‌ به‌ڵام ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك گۆڕانكارى سنوردار له ‌كابینه‌كه‌یدا بكات، ئه‌وه‌ش مافى خۆیه‌تى به‌تایبه‌ت ئه‌و وه‌زیرانه‌ى كه‌ تێبینى و ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر بێت، یاخود حیزبه‌كه‌ى به‌دڵى نه‌بێت و داواى گۆڕینى بكات، به‌ڵام گۆڕینى هه‌موو وه‌زیره‌كانى كاببینه‌كه‌ى؟، شتى وه‌هاى پێناكرێت”.

,

نوێنەرەکەى حکومەتى هەرێم لە بەغداد وتیشی: “ئێمه‌ ڕازى نابین وه‌زیره‌ كورده‌كان بگۆڕدرێن، به‌ڵام به‌پێى هه‌ڵسه‌نگانده‌كان هه‌رسێ وه‌زیره‌ كورده‌كه‌ كاره‌كانیان له ‌هه‌موو وه‌زیره‌كانى ترى كابینه‌كه‌ى باشتره”‌.

,

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ‌به‌غدادەوە، ئه‌وه‌ى بۆ ناس کورد ئاشكراكرد، عادل عەبدولمەهدى بەنیازە سەرجەم وەزیرەکانى کابینەکەى بگۆڕێت، وتیشی، لەو پلانەیدا چاره‌نوسى وه‌زیره‌ كورده‌كان نادیارە.

,

فارس عیسا ئەوەشى خستەڕو، له ‌هیچ دانیشتنێكى فه‌رمى و نافه‌رمیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدى هیچ داواكارییه‌كى له‌و جۆره‌ى نه‌خستوه‌ته‌ به‌رده‌م كورد بۆ گۆڕینى وه‌زیره‌كان، ئاماژەى بەوەشکرد: “گۆڕینى سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى، خواستى چه‌ند لایه‌نێكى دیاریكراوى عێراقه‌، وه‌ك چۆن ژماره‌یه‌كى تریشیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى دیكه‌ن بوون”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل