ناس کورد – عەمار میرداڤی
دوای ئەوەى ڕۆژی سێشەممە، 25ی حوزەیرانی 2019، لە یەکەمین دانیشتنی دادگای دهۆک بۆ کەیسی کوشتنی دلینی 10 ساڵان، دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژەکە دەرکرد، بەڵام هێشتا ئەو بڕیارە لەلایەن سەرۆکى هەرێمی کوردستانەوە واژۆ نەکراوە.
وه‌لید ئه‌حمه‌د ، باوكی دلين نیگەرانە لە جێبەجێنەکردنی بڕیاری لەسێدارەدان و بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “ئێستا زیاتر خه‌مبارم و ناتوانم هیچ ئیشێك بكه‌م، ژیانمان به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه تاوه‌كو بكۆژه‌كه له سێداره نه‌درێت ئاسووده نابین”.
.
باوكی دلین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆك به‌ڵێنی به ئێمه داوه له‌كاتی سێداره‌دانی بكۆژه‌كه ئاماده ببین بۆئه‌وه‌ی به چاوی خۆمان ببینین كاتێك له‌سێداره ده‌ده‌رێت به‌ڵام ئەوە زیاتر لە 15 ڕۆژە به‌سه‌ر بڕیاره‌كه تێپهربووە بەڵام هێشتا هیچ شتێك نه‌كراوه و هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی په‌یوه‌ندی به ئێمه نه‌كردووه” .
وه‌لید وتیشی، “ئێمه وا هه‌ست ده‌كه‌ین بێدەنگی لە بابەتەکە کراوە بەڵام ئێمه بێ ده‌نگ نابین، بەمزوانە سەردانی لایەنی پەیوەندیدار دەکەین بۆ زانینی هۆکارەکەى، نه ئێمه و نە خه‌ڵكیش قبوڵ ناکەن چیتر ئه‌و بڕیاره دوابكه‌وێت، داوا له ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین به زووترین كات بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.”
.
هاوکات خه‌تاب عومه‌ر، پارێزه‌ر له شاری دهۆك به ناس كوردی ڕاگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا بڕیاری لەسێداره‌دان بۆ بكۆژی دلین له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانەوە واژۆ نەکراوە و “به بڕوای من سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاره‌كه واژۆ ناکات و هه‌تاهه‌تایی بكوژه‌كه له زینداندا ده‌مێنێته‌وه “.
خه‌تاب عومەر وتیشی، “بڕیاری له‌سێداره‌دان له عێراق و هەرێمی كوردستان نه‌ماوه بۆیە به ووری دەبینم بڕیاره‌كه جێبه‌جێبكرێت”.
دوای چەند ڕۆژێک لە بێسەروشوێنبوونی، ڕۆژی 5ی حوزەیرانی 2019، تەرمی دلین وەلید لە یەکێک لە باخەکانى سەنتەری شاری دهۆک دۆزرایەوە و دواتر دەرکەوت، دلین لەلایەن کەسێکەوە زۆر بە دڕندانەوە کوژراوە.