fbpx
Shadow Shadow

نوێترین زانیاری دەربارەی پێکانەکەی مێسی لە زاری ڤاڵڤێردییەوە

08:59 چوار شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڤیاڕیاڵ مێسی بەهۆی پێکانەوەی یاریگای جێهێشت و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، ڤاڵڤێردیی ڕاهێنەر، زانیاری لەبارەی پێکانەکەی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکراکرد.

.

شەوی ڕابردوو لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڤیاڕیاڵ لە میانەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانی، دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە یاریکردن، مێسی لە پێکهاتەی سەرەکی بەرشەلۆنەدا یاریکرد، بەڵام پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم دوچاری پێکان هات و لە گێمی دووەمدا نەیتوانی بەردەوام بێت لە یاریکردن و بە ناچاری گۆڕانکاری پێکرا.

.

دوای یارییەکە ڤاڵێردی، ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان مێسی لە ماسولکەکانی ڕانیدا دوچاری پێکان بووە، بەڵام پێموایە پێکانێکی سوکە و جێگەی نیگەرانی نییە”.

.

لە یارییەکەدا بەرشەلۆنە توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکە بباتەوە و بگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنەکانی، پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بەرامبەر غەڕناتە شکستی هێنابوو.

.

هەرچەندە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە یارییەکانی حەوتەمی لالیگا بەرشەلۆنە بەرامبەر خیتافی یاری دەکات، بەڵام ڤاڵڤێردی هیچ شتێکی لەبارەی ئەوەی مێسی دەتوانێت لەو یارییەدا بەشداربێت یاخود نا، ئاشكرا نەکردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل