fbpx
Shadow Shadow

پشتگیرى خۆپیشاندەران دەکات

نووسینگەى عەلى سیستانى داوای دامەزراندنی دەستەیەکی دادوەری سەربەخۆ دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکان

14:54 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

مەرجەعیەتی شیعەکان لە نەجەف، لەڕاگەیاندراوێکدا، داوای لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کرد بە ئەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن و ڕێگە نەدەن دەستی ئاشوب داواکاریی مافە ڕەواکانیان بەلا ڕێدا ببات.

.

ئەمڕۆ،(هەینی، 25ى تشرینی یەکەمی، 2019)  عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف، لەڕێگەی نوێنەرەکەیەوە، عەبدولمەهدی کەربلایی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێدا هۆشداریدا لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان وبەکارهێنانی زەبری هێز لەلایەن  حکومەتەوە.

.

ڕاگەیاندراوەکە، داوای لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کردووە، بەوپەڕی ڕێزە و مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن  چونکە خۆپیشاندەران ڕۆڵەی عێراقن لە بەرامبەریشدا بە هەمان شێوە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانیش ڕۆڵەی ئەم وڵاتەن.

.

مەرجەعییەتی نەجەف لەڕاگەیاندراوەکەدا، جەختی لە پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی کردوە داواشی لە خۆپیشاندەران کردووە پارێزگاری لێ بکەن.

.

هەروەها داواش لە خۆپیشاندەران کراوە، خۆیان بە دوور بگرن لە هاویشتنی بەرد و بۆمبی دەستکردی ئاگرینی دژ بە هێزە ئەمنییەکان.

.

مەرجەعییەتی نەجەف، هۆشداری ئەوەشیداوە بە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کە دەستی ئاشوب و دەرەکی دەیانەوێت خۆپیشاندانەکان ئاڵۆزی تێبکەوێت بۆ ئەوەی هەل بقۆزنەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەجندای تایبەت بە خۆیان و لەئێستاشدا لە هەوڵی ئەوەدان عێراق بکەن بە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەى ململانییەکانیان.

.

لەڕاگەیاندراوەکەی، مەرجەعییەتی نەجەفدا، جەخت لە داواکاری ڕەوای عێراقییەکان کراوەتەوە، لە بنبڕکردنی گەندەڵی، ڕادەستکردنی کەسانی گەندەڵکاران بۆ دادگا، گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانى عێراق، نەهێشتنی ئیمتیازاتی گەورە بەرپرسانی حکومەت، پەیڕەوەکردنی دادپەروەری لە دامەزارندن لە دامودەزگاکانی حکومەت، بنبڕکردنی دەستی حزب لە کاروباری دەوڵەت، نەهێشتنی مەحسوبییەت و مەنسوبییەت لە دامەزراندنی ڕۆڵەکانی عێراق و بەرقەراکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.

.

هەروەها، داواشکراوە، چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، رێگریش بکرێت لە هەموو دەستێوەردانێکی دەرەکی بۆ  ناو کاروباری عێراق، مەرجەعییەت داواشی کردووە، بەزووترین کات یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە بەشێوەیەک عێراقییەکان دڵنیابن لە ڕاست و دروستی ئەو پڕۆسەیە.

.

لەکۆتایدا مەرجەعییەتی نەجەف، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەنجامەکانی لێکوڵینەوەکانی حکومەت دەربارەی ئاڵوزییەکان و ڕوداوە نەخوازراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ڕابردوو جێی گومانە، چونکە بە شێوەیەکی تەواو هەموو ئامانجەکانی نەپێکاوە، داواشی کرد دەستەیەکی  دادوەری سەربەخۆ دروست بکرێت بۆ دووبارە لێکۆڵینەوە لەو ڕوداوانە و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بە شێوەیەکی شەفاف.

.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، خۆپیشاندەران لەبەردەم دەروازەى باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق لە ناوچەى سەوز کۆبوونە و هەوڵى چوونە ژوورەوە بۆ ناو پەرلەمانیاندا و داوای دەستلەکارکێشانەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقیان کرد و هێزە ئەمنییەکانیش ڕێگرییان لێکردن.

.

خۆپیشاندانەکانی عێراق لە1ی تشرینی یەکەمی 2019، لە بەغدا و ژماریەک پارێزگای عێراق دەستی پێکرد، نزیکەی 150 کەس کوژران و زیاتر لەشەش هەزار کەسیش بریندار بوون، بەهۆی نزیکبوونەوەی وادی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن، خۆپیشاندەران بڕیاریاندا بۆ ماوەی دوو هەفتە خۆپیشاندانەکانیان هەڵپەسێرن، ئەمڕۆش بۆ جاری دووەم خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەت لەشارى بەغداو 11 پارێزگای دیکەی عێراق دەستی پێکردەوە.

.

 

بەگوێرەی دواین ئاماری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، تائێستا لە ئاکامی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی تەحریر دوو کەس کوژاروە و 67 کەسیش برینداربوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل