fbpx
Shadow Shadow

نوسەرێکی رۆژهەڵات: گەڕانەوەی مەزهەری خالقی برینی دایکی شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کولاندەوە

20:33 سێ شه‌ممه‌ 02 ته‌موز 2019
article image

ناس كورد-

به‌شدارى كردنى مه‌زهه‌رى خاڵقى و ژمارەیەک ڕۆشنبیر و بەرپرسی پارێزگای سلێمانى له‌ كۆنگره‌ى ناودارانى كورد له‌شارى سنه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، كاردانه‌وه‌ى جیاوازى دروستکردووە.

.

نوسەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان ده‌ڵیت: مه‌زهه‌رى خاڵقى، هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر و ئه‌وانى تر بە بەشداریکردنیان لە کۆنگرەکە، برینى دایکى شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتیان كولانده‌وه‌.

.

عه‌لى كه‌ریمى نوسه‌رى ناودارى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، به‌ناس كوردى ڕاِگه‌یاند: “ئه‌وانه‌ى به‌شدارى کۆنگرەکەیان كردووه‌، له‌بیریان چووه‌ چل ساڵه‌ ئه‌و ڕژێمه پێشیلكارى مرۆڤایه‌تى نه‌ما له‌دژى كورد نه‌یگرێته‌به‌ر، هه‌ر له‌ هه‌وڵى سڕینه‌وه‌ى كه‌لتور و مێژوو و زمانى كورده‌وه‌ تا جینۆسایدكردن.”

.

ئه‌مڕۆ سێشەممە 2ی تەمموزی 2019، ‌كۆنگره‌ى ناودارانى كورد له‌شارى سنه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، مەزهەری خالقی هونەرمەندی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای 38 ساڵ بۆ بەشداریکردن لەو کۆنگرەیەوە گەڕایەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ساتی گەڕانەوەى مەزهەری خالقی بۆ سنە دوای 38 ساڵ

ساتی گەڕانەوەى مەزهەری خالقی بۆ سنە دوای 38 ساڵ#ناس_ڤیدیۆ

Gepostet von NAS – KURD am Montag, 1. Juli 2019

لەگەڵ ئەوەشدا لە هەرێمی کوردستانەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى، ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ڕۆشنبیرێكى شارەکە بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

نوسەرێکی رۆژهەڵات: گەڕانەوەی مەزهەری خالقی برینی دایکی شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کولاندەوە

.

عه‌لى كه‌ریمى پێوایە، كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌كۆنگره‌یه‌كى ڕووكه‌شانه‌ ناتوانێت تاوانه‌كانى ده‌رهه‌ق به‌ ناودارانى كورد كه‌ ئه‌نجامیداوه‌ له‌بیرى ئازادیخوازانى دونیا به‌رێته‌وه.‌ “له‌چه‌ند ساڵى ڕابردوو هه‌ر ئه‌و ڕژێمه‌ بوو, ملى هه‌زاران شۆڕشگیڕ، هونه‌رمه‌ند، نوسه‌ر و به‌هره‌مه‌ندى كورد بخاته‌ په‌تى سێداره‌وه‌، ته‌نانه‌ت دانه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانیشیان به‌ڕه‌وا نه‌زانیوه.‌”

.

عه‌لى كه‌ریمى ئه‌وه‌شى وت، ئێستا سه‌دان به‌هره‌مه‌ند، ناودار، ئه‌دیب، نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ندى كوردى ڕۆژهه‌ڵات هه‌ن و په‌رته‌وازه‌ى جیهان بوون، ناتوانن ته‌نانه‌ت بۆ سه‌ر مه‌زارى كه‌سوكارییشیان سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن، “له‌ساڵانى ڕابردوشدا چه‌نده‌ها كه‌سیان هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌یان داوه‌ بۆ سه‌ردانى كه‌سوكاریان به‌ڵام ئه‌مانه‌تیان پارێزراو نه‌كراوه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌شیان لێ مه‌حروم كراوه‌.”

.

گەڕانەوەی مەزهەری خالقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆچوونی جیاوازی زۆری لە سەر نوسرا.

نوسەرێکی رۆژهەڵات: گەڕانەوەی مەزهەری خالقی برینی دایکی شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کولاندەوە

.

ڕۆژنامەنوسێکی یەکێتی گەڕانەوەی ئەو هونەرمەندەی بە ئاسایی وەسفکردووە و دەڵێت: “بۆمه‌به‌ستى هونه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ڕۆژهه‌ڵات نه‌ك بۆمفاوه‌زات و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان.”

.

به‌هێز حوسێن میدیاكارى یه‌كێتى نوسیویه‌تى: ” ئەوە سەنگی هونەری خالقییە ئێران ناچار ئەکات سنووری بۆ واڵا بکات، ئەگەر نا دەیان ساڵە بێ ڤیزا و پاسپۆرت هونەری خالقی سنوورەکانی ئاژن ئاژن کردووە.”

.

نوسەرێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوی ڕەحمان حەسەن پەنا، نوسیویەتی: “ئەم گەڕانەوەیە پێخۆشبوونی دوژمن و شکاندنی کەرامەتی شەخسی ئەو و کردنەوەی رێگا و ڕێچکەیەکە کە ساڵەهایە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و لە ناو دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە هەوڵی بۆ دەدرێت .”

.

حه‌سه‌ن په‌نا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌،  پێشتریش شڤان په‌روه‌ر به‌هاندانى سیاسیه‌كانى باشوور كارێكى وه‌هاى كرد و ئه‌مڕۆش خاڵقى پێناوه‌ته‌ خاكیێكه‌وه‌ بۆنى خۆێنى لێده‌یت به‌ده‌ستى ئه‌وانه‌ى كه‌ ئه‌ویان داوه‌تكردووه‌.”

.

ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار, له‌شارى سنه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان, كۆنگره‌یه‌ك له‌ژێر ناونیشانى ( ناودارانى كورد) به‌رێوه‌ده‌چێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كه‌سایه‌تى سیاسى و ڕۆشنبیرى له‌وانه‌ مه‌زهه‌رى خاڵقى به‌شداریان تێداكردوه‌ و بڕیاریشه‌ خه‌ڵات به‌ 20 هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تى كوردى ڕۆژهه‌ڵات ببه‌خشرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل