fbpx
Shadow Shadow

چی لەسەر ئەو بەردە نوسراوە؟

نوسینێکى ئاینى لەسەر بەردێک کە مێژوەکەى بۆ هەزار ساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە

14:49 سێ شه‌ممه‌ 28 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

هاوڵاتییەکى سعودی بەردێکى دۆزیوەتەوە کە نوسینێکى ئاینى لەسەرە و مێژووەکەى بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

.

بەندەر عەقیل شەمەری، هاوڵاتییەکی سعودییە، بەهۆى ئەوەى لەگەڵ ڕێکخراوێکى گەشتوگوزاریدا کار دەکات، ڕۆژانە سەرقاڵى گەڕان و بەدواداچونە بۆ دۆزینەوەى شوێنەوارى مێژویى، لە پارێزگای تیما لە سعودییە بەردێک دەدۆزێتەوە، نوسینێکى لەسەرە و مێژوەکەى بۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

.

نوسینەکەى سەر ئەو بەردە مێژوییە، دۆعا و داوای لێخۆشبوونە بۆ کەسێک کە ناوی حەفسى کوڕی عومەرە، لەگەڵ دانیشتوانی تیما بەگشتی، نوسینەکە دەڵێت “خودا لە حەفسى کوڕى عومەر و دانیشتوانى تیما خۆشبێت”.

.

بەهەمان شێوە بەرواری نوسینەکە و ناوی ئەوکەسەی کە نوسینەکەى کردووە لەسەر بەردەکە نوسراوە، کە لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی 108ی کۆچی لەسەر دەستی کەسێک بەناوی هود کوڕی میسەر کوڕی عومەر نوسراوە.

نوسینێکى ئاینى لەسەر بەردێک کە مێژوەکەى بۆ هەزار ساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە نوسینێکى ئاینى لەسەر بەردێک کە مێژوەکەى بۆ هەزار ساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە نوسینێکى ئاینى لەسەر بەردێک کە مێژوەکەى بۆ هەزار ساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل