Shadow Shadow

"لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئاڵای عێراق دانەنرابوو"

نوسینگەی بەشیر حەداد لەسەر دانەنانی ئاڵای عێراق ڕونکردنەوە دەدات

21:37 چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

لە کۆبونەوەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئێراندا، ئاڵای عێراق دانەنرا.

.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ بەشیر حەداد، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پەرلەمانی عێراق، سه‌باره‌ت به‌ دیداره‌كه‌ی‌ ڕۆژی سێشه‌ممه 18ی حوزەیران، له‌گه‌ڵ محەمەد جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ڕایگەیاند: له‌هۆڵی‌ پێشوازیكردندا ته‌نها ئاڵای‌ وڵاتی‌ ئێران دانرابوو به‌بێ‌ ئاڵای‌ عیراق، ئەوەش نیگەرانی شاندی عێراقی لێکەوتووەتەوە.

.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هاوکات سه‌رۆكی‌ شاندی عیراق داوای‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراق‌ له‌ تاران كردووە داوای‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران‌ بكرێت سه‌باره‌ت بەو بابه‌ته تا به‌فه‌رمی‌ وەڵام بدرێته‌وه‌.

.

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران لە وەڵامی باڵێۆزخانەی عێراقدا ڕونیكرد‌وەتەوە،‌ پرۆتۆكۆلی‌ كارپێكراو له‌لایه‌ن وەزارەتی دەرەوەی كۆماری‌ ئیسلامی له‌كاتی ڕێوڕه‌سمی‌ پێشوازیكردنی‌ شاندێكی‌ پله‌ به‌رزتر له‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه یان نزمتر‌ ئاڵای‌ وڵاتی‌ میوان دانانرێت، بەڵکو دەبێت شاندەکە هاوتای وەزیری دەرەوە بێت.

.

ئێوارەی ڕۆژی یەك شەمە 16ی حوزەیران، شاندێكی پەرلەمانی عیراق بەسەرۆكایەتی بەشیر حەداد لەسەر داوای عەلی موتەهەری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان هەردوو وڵات، گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

نوسینگەی بەشیر حەداد لەسەر دانەنانی ئاڵای عێراق ڕونکردنەوە دەدات نوسینگەی بەشیر حەداد لەسەر دانەنانی ئاڵای عێراق ڕونکردنەوە دەدات

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل