Shadow Shadow

نوسینگەى پاسپۆرت لەم قەزایەى هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە [بەڵگە]

17:58 پێنج شه‌ممه‌ 25 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

حکومەتى عێراق رەزامەندى دەربڕى لەسەر کردنەوەى نوسینگەى پاسپۆرت لە قەزاى سۆران و بەگوێرەى بڕیارەکەش کردنەوەى ئەو نوسینگەیە کارئاسانى بۆ هاووڵاتیانى ئەو قەزایە دەکات بۆ دەرهێنانى پاسپۆرتەکانیان.

.

لە نووسراوێکدا کە پەرلەمانتار ناسر یوسف هەرکى بریاردەرى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق ئاراستەى وەزیرى ناوخۆى عێراقى کردووە، داوایان لێدەکات رەزامەندى بکەن لەسەر کردنەوەى نوسینگەى پاسپۆرت لە قەزاى سۆران سەر بە پارێزگاى هەولێر.

.

بەگوێرەى نووسراوەکەى ئەو پەرلەمانتارە، کردنەوەى ئەو نوسینگەیە خزمەت دەگەیەنێت بە دانیشتوانى ئەو گوندانەش کە سەر بە قەزاى سۆرانن، ئەوانیش (مێرگەسور، چۆمان، سیدەکان، خەلیفان، بارزان و رەواندوز).

.

لە نووسراوەکەدا وەزیرى ناوخۆى عێراق رەزامەندى و واژۆى لەسەر کردنەوەى ئەو نوسینگەیە کردۆتەوە و بەو پێیەش ئامادەکارییەکان لەو بوارەدا دەستپێدەکات.

.

نوسینگەى پاسپۆرت لەم قەزایەى هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە [بەڵگە]

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل