fbpx
Shadow Shadow

نوری مالکی هۆشداری دەدات لەوەى دۆخەکە زیاتر “بەرەو کارەسات” بڕوات

20:06 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

نوری مالکی ڕەخنە لە دواکەوتنی یەکلابوونەوەى بابەتى ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەگرێت و دەڵێت، “دۆخەکە کارەساتبارتر” دەکات.

.

نوری مالکی، سەرۆکى هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکیدا دەڵێت، “درێژەکێشانی گەڕان بەدوای بەربژێرێکی پەسەندکراو و لێهاتوو بۆ سەرۆکوەزیران لە سایەی ئەو ڕووداوە تێکدەرانەى کە خۆی خزاندووەتە ناو خۆپیشاندانەکان، وادەکات دۆزینەوەى چارەسەری بۆ ئەو دۆخە قورس بێت و دەرئەنجامی کارەساتبارتری لێ بکەوێتەوە.”

.

دەشڵێت، “بەرپرسیارێتیش دەکەوێتە ئەستۆی ئەوەى بەربەست بۆ دیاریکردنی بەربژێرێک بۆ سەرۆکوەزیران دادەنێت.”

.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەى عێراق ناڕەزایەتی خۆی بۆ دواکەوتنی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ دەربڕی.

.

عادل عەبدولمەهدی لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند، “لایەنە سیاسییەکان تائێستا ڕێکنەکەوتوون لەسەر سەرۆکى نوێی حکومەت سەرباری ئەوەى بابەتى گەورە و گرنگ هەن کە دەبێت یەکلابکرێنەوە وەک بابەتى بوونی هێزە بیانییەکان، ئابوری و ئەمنی و چەندینی تریش.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل