fbpx
Shadow Shadow

هاوپەیمانێتییەکەى عامرى سوپاسى سەدر دەکات

نوجەبا: کارەکانى شۆڕشى دووەمى سەدەى 20 دەستیپێکرد

19:11 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

سەرۆکی بزوتنەوەی نوجەبا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ و بە شۆڕشەکەی سەدەی بیست بۆ دەرکردنی هێزە بەریتانییەکان وەسفی دەکات.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئەکرەم کەعبی، سەرکردەی بزوتنەوەی نوجەبا لە تویتێکدا ڕایگەیاند “ئەو خۆپیشاندانەی ئەمڕۆ لە جادریە ئەنجامدرا کاردانەوەیەکی گەورەی عێراقییەکان بوو دژی بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و کارێکی گەورەیان ئەنجامدا”.

.

وتیشى “ئەو خۆپیشاندانەی کرا وەکو ‘دووەمین شۆڕشی سەدەی بیست’ پێناسە دەکەم بۆ دەرکردنی هێزە بەریتانییەکان لە عێراق کە ملیۆنان هاوڵاتی لە ساڵی 1920 داوای دەرکردنی هێزەکانی بەریتانیایان کرد لە عێراق، ئەمڕۆش هاوڵاتیانی عێراق ئەو شۆڕشەیان دوبارە زیندووکردەوە و داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەریان کرد”.

.

کەعبی وتوشیەتی “سوپاسی گەلی عێراقی بەرگریکار و پاڵەوانەکانی ئازادی و عەشایەرە سەربەرزەکان و گەنجە خوێن گەرمەکان و هەموو ئەوانە دەکەین کە ئەمڕۆ دەرکردنی سوپای ئەمریکایان دوپاتکردەوە”.

.

هاوکات هاوپەیمانى فەتح بەسەرۆکایەتى هادی عامری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ ڕیفراندۆمێکی ئاشکرای عێراقییەکان بو بۆ جیاکردنەوەی ئەمریکییەکان لەخۆیان و داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەمان”.

.

هەروەها سوپاسى سەدرى کردووە بۆ ڕێکخستنى خۆپیشاندانەکە “ئامادەبونی ئەو ڕێژە زۆرەی خۆپیشاندەران دەرخەری ڕاستی ناڕەزایی بونی شەقامی عێراقییە لە بونی هێزەکانی ئەمریکا”.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، ماوەی دوو هەفتەبوو موقتەدا سەدر ڕێبەری سەدر و سائرون و هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و زۆرینەی سەکردە شیعەکانی عێراق بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ڕۆژی 24ی کانونی دووەم خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغداد ئەنجام دەدەن و بەیەک دەنگ ملیۆنان هاوڵاتی داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەکەین.

.

بەڵام خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ ئەو ڕێژە ملیۆنییەی تێنەپەڕاند و میدیاکانی عێراقیش خۆپیشاندانەکەیان بە هەزاران کەسی وەسف کرد.

..

هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا بەهۆی بانگەشەکانی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و شیعەوە خۆپیشاندانەکانی جادریە پەلکێشی خۆپیشاندەرانی تەحریر بکرێن، بەڵام ئەوە ڕوینەدا و شانبەشانی جادریە خۆپیشاندانەکان لە تەحریر بەشێوەیەکى گەرموگوڕتر بەردەوام بوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل