fbpx
Shadow Shadow

نه‌یاره‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ى تره‌مپ دەستبەرداریی ڕەخنەکانى بوو لەبارەى کشانەوەى ئەمریکا لە ڕۆژئاواى کوردستان

08:56 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ئه‌و سیناتۆره‌ى كۆمارییه‌كان كه‌ به‌سه‌ختى نه‌یارى بڕیارەکەى تره‌مپ بوو بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ڕۆژئاواى كوردستان، دەستبەرداریی ڕەخنەکانى بووە و باس له‌دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى مێژوویى بۆ كێشه‌كانى باكورى سوریا ده‌كات.

.

له‌چاوپێكه‌وتنێکدا لەگەڵ كه‌ناڵى فۆكس نیوزى ئه‌مریكى، لیندسى گراهام، سیناتۆرى دیارى كۆمارییه‌كان ڕایگه‌یاندووه “له‌كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا قسه‌ى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تڕه‌مپ كردووه‌ به‌وه‌ش گه‌شبین بووه‌ كه‌ ده‌گه‌نه‌ چاره‌سه‌رێك ئاسایشى توركیا و كوردى تێدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت و هه‌ره‌وه‌ها بتوانرێت چه‌كدارانى داعشیش قه‌ڵاچۆبكرێن”.

.

وتوشیه‌تى “ئه‌وه‌ى زیاتر گه‌شبینم  ده‌كات ئه‌گه‌ر كارته‌كانمان به‌دروستى به‌كاربهێنین ده‌گه‌ینه‌ چاره‌سه‌رێكى مێژوویى كه‌ ده‌مێكه‌ گیرمان به‌ده‌ستیه‌وه‌ خواردووه‌”.

.

گراهام ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، تره‌مپ ئاماده‌یه‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانى ئه‌مریكا به‌كاربهێنیت به‌وه‌ش چه‌كدارانى داعش ناتوانن له‌زیندانییه‌كانیان هه‌ڵبێن.

.

لیندسى گراهام بە دیارترین سیناتۆرى ئەمریکا دادەنرێت کە بە توندى ڕەخنەى لە بڕیارەکەى دۆناڵد ترەمپ دەگرت، بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە ڕۆژئاواى کوردستان و هەڵکردنى گڵۆپى سەوز بۆ تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل