fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند هێزێك به‌ پیشێلكاریی به‌رامبه‌ر به‌ منداڵان له‌ عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات..پێشمه‌رگه‌شی تێدایه‌

09:14 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كرد كه‌ رێكخراوی داعش و حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا چه‌كداره‌كان له‌ دژی منداڵان له‌ عێراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوه‌كه‌ كه‌ ئه‌مینداری گشتی رێكخراوه‌كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كردووه‌ “رێكخراوی داعش و حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و هێزه‌كانی پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی پاراستنی نیشتیمانیی كوردستان و هێزه‌ ئێزیدییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، پێشێلكارییان دژ به‌ منداڵان له‌ عێراق ئه‌نجامداوه‌.

.

راپۆرته‌كه‌ سه‌رجه‌می ئه‌و پێشیلكارییانه‌ی تۆماركردوه‌ كه‌ له‌نێوان 1ی ته‌موزی 2015 تا 31ی ته‌موزی 2019، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ منداڵانی عێراق ئه‌نجامدراوه‌.

.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له‌ 2114 منداڵ روبه‌ڕووی پیشیلكاریی توند و پشتڕاستكراوبوونه‌ته‌وه‌ له‌ عێراق، به‌شێك له‌و منداڵانه‌ش روبه‌ڕوی كوشتن و شێواندن و ته‌نانه‌ت لاقه‌كردن بونه‌ته‌وه‌.

.

راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوه‌كه‌ رونیده‌كاته‌وه‌ ئه‌و داتایانه‌ی كه‌ ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌ ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ن كه‌ پشتڕاستكراونه‌ته‌وه‌ و سكاڵایان له‌سه‌ر كراوه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ ژماره‌كه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر بێت كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌.

.

له‌راپۆرته‌كه‌دا رێكخراوی داعش زۆرترین پشكی ئه‌نجامدانی پیشێلكارییه‌كانی تاوانی كوشتن، به‌سه‌ربازكردن، شێواندن، لاقه‌كردنی كچان-ی به‌رده‌كه‌وێت و هاوكات حه‌شدی شه‌عبی به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی حاڵه‌تی لاقه‌كردنی منداڵی كوڕی به‌رده‌كه‌وێت.

.

راپۆرته‌كه‌ رونیده‌كاته‌وه‌ “1772 منداڵ روبه‌ڕوی كوشتن و شێواندن بونه‌ته‌وه‌ و 206 منداڵ روبه‌ڕوی به‌سه‌ربازكردن و 86 منداڵ روبه‌ڕوی ڕفاندن و ده‌یان منداڵیش لاقه‌كراون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل