fbpx
Shadow Shadow

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته‌ عێراق باجی ململانێ ده‌ره‌كییه‌كان نه‌دات

17:18 چوار شه‌ممه‌ 08 كانونی دووه‌م 2020
article image

 

ناس كورد-

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نوێنه‌رایه‌تی عێراق (یۆنامی) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر و ئه‌نبار گرژی و ململانێكان زیاد ده‌كات و پێشیلكردنێكی نوێی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه‌.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا (یۆنامی) كه‌ ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) بڵاوی كرده‌وه‌ رایگه‌یاند “ناكرێت عێراق باجی ململانێ ده‌ره‌كییه‌كان بدات”.

.

یۆنامی به‌پێویستیزانی لایه‌نه‌كان له‌م دۆخه‌دا دانبه‌خۆیاندا بگرن و ده‌ستبكه‌نه‌وه‌ به‌ گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانیان”.

.

 

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یۆنامی له‌ كاتێكدایه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) ئێران هێرشی موشه‌كی كرده‌ سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ شاری هه‌ولێر و ئه‌نبار وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قوسی ئێران.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل