Shadow Shadow

"زۆربەیان منداڵن"

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: له ‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ 217 هه‌زار كه‌س له ‌ئه‌فغانستان ئاواره‌بوون

09:51 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری لە ڕوودانى كاره‌ساتى مرۆیى ده‌دات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ئەمساڵەوە تا ئێستا‌ 217 هەزار كه‌س له ‌ئه‌فغانستان ئاواره‌بوون، لەو ژمارەیەش ‌زۆربه‌یان منداڵن.

,

نوسینگه‌ى نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى مرۆیى له‌ ئه‌فغانستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەى ئاشکرا کردووە: “ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتى له ‌سه‌رتاسه‌رى وڵاتى ئەفغانستان تا ئێستا له ‌ئاواره‌ییدا ده‌ژین و ڕێگه‌یان نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان “.

,

ئەوەش خراوتەڕو، زۆربه‌ى ئاواره‌كان له ‌ناوچه‌كانى باكور و خۆرهه‌ڵاتى ئه‌فغانستانن، به‌هۆى شه‌ڕه‌كانى دژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و چه‌كدارانى داعش له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌فغانستان و هاوپه‌یمانانه‌وه‌  ئاواره‌بوون.

,

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارى لە کارەساتى مرۆیی داوە لەو وڵاتە و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، تا كۆتایى ئه‌مساڵ نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ى ئه‌فغانستان پێویستیان به ‌هاریكارى مرۆیى زۆر دەبێت.

,

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دانوستانه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و چه‌كدارانى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان بۆ ڕێكکه‌وتنى ئاشتى، تا ئێستا نه‌گەیشتوونە‌ته‌ ئه‌نجام، گەر ئەنجامیشی هەبێت وا دەبیندرێت ده‌بێته‌ هۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى به‌شێك له ‌ئاواره‌كانى ئەو وڵاتە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل