Shadow Shadow

نهێنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل چییە کە لە شەوێکدا بەغدا و دیمەشق و بەیروت دەگەڕێن؟

14:59 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

درەنگانێکی شەو لە عێراق بۆردومان دەکات، لە سوریا چاودێری و لە بەیروتیش ئامانج دیاری دەکات، ماوەیەکە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئیسرائیل ئاسمانی ئەو سێ وڵاتەیان هەراسان کردووە.

لە چەند هەفتەى ڕابردوودا، ئیسرائیل بە نهێنی و بە فڕۆکەى بێفرۆکەوان چەند بنکە و بارەگایەکی ئێران و هێزە هاوپەیمانەکانی لەو وڵاتانە بۆردومان کردووە، دواتر بە ئاشکرا کردەکانى گرتەئەستۆ و بەرپرسیارێتی ڕاگەیاند.

لەبارەى پرسیارێکی ڕۆژنامەنوسان لە تێوەگلانی ئیسرائیل لە بۆردومانی بنکە و کۆگاکانى چەکی حەشدی شەعبی لە عێراق، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، “ئێران لە هیچ شوێنێک پارێزراو نییە.”

.

کەواتە نهێنی ئەو هێزە چییە کە ئیسرائیل هەیەتی؟

ئەو هێزە بریتییە لە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی قەبارە بچوک کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیش بە قورسی دەیدۆزێتەوە، وردییەکی سەیری هەیە لە پێکانی شوێنەکان و دیاریکردنیان.

بەناوبانگترین جۆرەکانی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی بریتییە لە (MK) کە لوبنانییەکان پێی دەڵێن (دایکی تەواو)

ماوەیەکە ئیسرائیل بە بەردەوامی ئەم جۆرە فڕۆکەیە بەکاردەهێنێت لەدژی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بە تایبەت گروپە چەکدارییەکانى ئێران لە سوریا.

.

ئەمەى خوارەوەى لیستی گرنگترین فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئیسرائیلن:

سێرچەر- Searcher

نهێنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل چییە کە لە شەوێکدا بەغدا و دیمەشق و بەیروت دەگەڕێن؟

فڕۆکەیەکی دروستکراوی ئیسرائیلییە و قەبارەى زۆر بچوکە، بەکاردەهێنرێت بۆ چاودێری و کۆکردنەوەى زانیاریی لەبارەى ئامانجەکان و چەک و شوێنە سەربازییەکان کۆدەکاتەوە و دواتر زیانەکانیش کە بەهۆی بۆردومانەکانەوە کەوتووەتەوە دیاریدەکات، لە نەوەکانى سەدەى ڕابردووەوە گەشەى پێدراوە و چەندین جۆری هەیە وەک سێرچی II، و MK-II و MK-III.

درێژی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی سێرچ شەش مەتر دەبێت، بەرزییەکەى لە زەوییەوە یەک مەتر و 25 سانتیمەترە، کێشەکەى دەگاتە 500 کیلۆگرام و دەتوانێت بۆ ماوەى 18 کاتژمێری تەواو بفڕێت بە خێرایی 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

سوپای ئیسرائیل لە ماڵپەڕەکەى دەڵێت، لە ساڵی 1992ەوە ئەم جۆرە فڕۆکەیە بەکاردەهێنێت و لە چەندین ئۆپراسیۆندا بەشداری کردووە بە تایبەت لە لوبنان.

.

هێرمس – Hermes

نهێنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل چییە کە لە شەوێکدا بەغدا و دیمەشق و بەیروت دەگەڕێن؟

قەبارەى ئەم فڕۆکەیە مامناوەندە و چەندین جۆری هەیە، ئەرکی سەرەکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە کۆکردنەوەى زانیاریی و چاودێری و پەیوەندییەکانە، لە هەشتاکانى سەدەى ڕابردووەوە پەرەى پێدراوە.

درێژییەکەى دەگاتە شەش مەتر و کێشەکەى 450 کیلۆگرامە، دەتوانێت بۆ ماوەى 20 کاتژمێر بە بەردەوامی بفڕێت و خێراییەکەى دەگاتە 176 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

.

هیرۆن – Heron

یەکێکە لە باشترین فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانى ئیسرائیل، هەناردەى چەندین وڵاتی دەکات و چەندین ئەرکی جیاوازی هەیە و دەتوانرێت پڕچەک بکرێت.

نرخی هەر دانەیەکی دەگاتە 10 ملیۆن دۆلار، درێژییەکەى هەشت مەترە و کێشەکەى دەگاتە یەک تەن و 150 کیلۆگرام، دەتوانێت بە خێرایی 207 کیلۆمەتر بفڕێت.

.

هاروپ – Harop

نهێنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل چییە کە لە شەوێکدا بەغدا و دیمەشق و بەیروت دەگەڕێن؟

 

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژییە، چەند میدیایەکی هەواڵی باس لەوە دەکەن کە بەکارهێنراوە لەدژی موشەکە سامەکانى سوریا لە ساڵی 2018دا.

درێژی فڕۆکەکە دەگاتە دوو مەتر و نیو، دەتوانێت تا دوری هەزار کیلۆمەتر بفڕێت، فڕۆکەکە دەتوانێت شەش کاتژمێر بفڕێت و تەقەمەنی بە کێشی 23 کیلۆگرام هەڵبگرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل