fbpx
Shadow Shadow

نهێنییەکى مەترسیدار لەبارەى بۆمبە دوکەڵدارەکە ئاشکرا دەکرێت

17:39 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی دەربارەی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە عێراق بڵاوکردەوە.

.

ئەمڕۆ (هەینی، 8ی تشرینی دووەمی 2019)، ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد “هێزە ئەمنییەکانی عێراق کۆمەڵێک پێشێلکارییان ئەنجامداوە و یەکێک لەو پێشێلکاریانە بەکارهێنانی جۆرێک لە بۆمبی گازی دوکەڵی فرمێسکڕێژە کە دژی خۆپیشاندەران بەکاریان هێناوە کە بەهۆیەوە کۆمەڵێک خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون”.

.

هیومان ڕایتس وۆچ لە راگەیەندراوکەیدا نهێنییەکی مەترسیداری ئاشکرا کردوە و جەخت دەکاتەوە “هێزە ئەمنییەکان بە ئەنقەست ئەو بۆمبە دوکەڵدارانەیان لەچەکەکانیانەوە ئاڕاستەی سەری خۆپیشاندەران کردوە و سەریان پێکاوون”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى هیومان”16 خۆپیشاندەر بەهۆی ئەوەی ئەو بۆمبە دوکەڵدارانە بەر سەر یان لاشەیان کەوتوە و بەسەختی برینداربوون لەبەغداد و چەند شارێکی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عێراق، گیانیان لەدەستداوە”.

.

 

ڕێکخراوەکە روونیکردووەتەوە :”تەنها لە ڕۆژانی 25ی تشرینی یەکەم تاوەکو 4ی تشرینی دووەمی 2019 بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە 105 خۆپیشاندەر کوژراوون و 5 هەزار و 655 خۆپیشاندەریش بریندار بوون”.

.

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (هەینى) ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى “ئه‌منستى ئه‌نته‌رناشیوناڵ”، زانیارى نوێى له‌سه‌ر ئه‌و بۆمبه‌ى بۆ كوشتنى خۆپیشانده‌رانى عێراق به‌كارهێنرا ئاشكرا کرد و ڕایگەیاند:”بۆمبێكى ترسناكى ئێرانی بۆ كوشتنى خۆپیشانده‌رانى به‌غدا به‌كارهاتووه‌ و لەبەدواداچونەکانماندا دەرکەوتوە کە ئه‌و بۆمبه‌ قه‌باره‌كه‌ى ده‌گاته‌ 40 ملم و خۆپیشانده‌رانى شاره‌كانى عێراقى پێ كوژراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ بۆمبى فرمێسكڕێژى جۆره‌كانى M651 و بۆمبى دوكه‌ڵى  M713 له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگری‌ ئێرانییه‌وه‌ دروستكراوون”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل