fbpx
Shadow Shadow

"سەدر چاوى بە قاسم سلێمانى نەکەوتووە"

نهێنییەکانى ڕێککەوتنەکە..عەبدولمەهدى چۆن لەکەوتن ڕزگارى بوو؟

09:08 یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى فەتح بەسەرۆکایەتى هادى عامرى جەختدەکاتەوە لەسەر رێککەوتنى هێزە سیاسییەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر مانەوەى عال عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران، سیاسەتمەدارێکیش پشتپەردەى رێککەوتنە مشتومڕاوییەکە ئاشکرادەکات.

.

دوێنێ شەممە ئاژانسى فرانس پرێس ئاشکرایکرد، لایەنە سیاسییە سەرەکییەکان لەناویاندا سائیرون و حیکمە، ڕێککەوتون لەسەر مانەوەى دەسەڵاتى ئێستا لەسەرووى هەمویانەوە عادل عەبدولمەهدى، ئەوەش دواى کۆبوونەوەی نێوان قاسم سلێمانى و موقتەدا سەدر و محەمەد رەزا سیستانى.

.

عامر فائز سەرکردە لە هاوپەیمانى فەتح ڕایگەیاند “رێککەوتن لەنێوان نوێنەرانى هێزە سیاسییەکان و حکومەت و نەتەوەیەکگرتووەکان و خۆپیشاندەراندا کراوە، لەسەر پێدانى مۆڵەتێک بە حکومەت کە لە شەش مانگ کەمتر نەبێت و لەساڵێکیش زیاتر نەبێت بۆ ئەنجامدانى چاکسازیی”.

.

ماوەیەکى کەم پێش ئاشکرابوونى ڕێککەوتنەکە، عادل عەبدولمەهدى لەبەیاننامەیەکدا جەختیکردەوە لەسەر ئەنجامدانى چاکسازى و ڕاستکردنەوەى رێڕەوى پڕۆسەى سیاسی لە عێراق.

.

عزەت شابەندەر  سیاسەتمەدارى عێراقى ڕایگەیاند “لەکۆبوونەوەى نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکاندا، جگە لە هاوپەیمانى سائیرون بەسەرۆکایەتى موقتەدا سەدر، لایەنەکان لەسەر ڕێککەوتنەکە ڕازیبوون، جگە لە هاوپەیمانى نەسر بەسەرۆکایەتى حەیدەر عەبادى”.

.

بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس، ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە رێککەوتوون لەسەر مانەوەى دەسەڵاتدارانى ئێستاى عێراق، تەنانەت ئەگەر دەسەڵاتداران ناچاربن بۆ کۆتایهێنان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان هێز بەکاربهێنن.

.

بەڵام سەڵاح عوبەیدى وتەبێژى موقتەدا سەدر لەلێدوانێکیدا بۆ ناس کورد، ڕەتیکردەوە سەدر چاوى بە قاسم سلێمانى کەوتبێت.

.

عوبەیدى وتیشى “ئەو قەسابخانەیەى دژى خۆپیشاندەران لە بەغدا و بەسرە ڕوودەدات تاوانێکى گەورەى مرۆڤایەتییە، بەرەنگاربوونەوەى راسپاردەکانى مەرجەعیەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانە بۆ بەئامانج نەگرتنى خۆپیشاندەران لەلایەن حکومەتەوە”.

.

ڕێککەوتنى لایەنەکان بۆ مانەوەى دەسەڵات لەکاتێکدایە، شەوى ڕابردوو لەبەغدا و بەشێک لە شارەکانى دیکە خۆپیشاندان بەردەوام بوو، هێزە ئەمنییەکانیش بەهێز بەرەنگاریان بونەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل