fbpx
Shadow Shadow

نهێنى کۆبوونەوەکانى عەبدولمەهدى لە هەولێر و سلێمانى “هەڵوێستى بەرپرسانى کورد چاوەڕواننەکراو بووە”

20:56 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکانى عادل عەبدولمەهدى لە هەرێمى کوردستان، بەرپرسانى هەرێم هەڵوێستێکیان هەبووە کە “بەغدا چاوەڕوانى نەکردووە”.

.

دوێنێ شەممە 11ى کانوونى دووەمى 2020، عادل عەبدولمەهدى سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى عێراق بەسەردانێک گەیشتە هەولێر و دواى کۆبونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى هەولێر سەردانى سلێمانى کرد.

.

ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت لەسەر زارى سەرچاوەیەکى حکومى عێراقى ئاگادار لەکۆبونەوەکەى نێوان عەبدولمەهدى و سەرکردایەتى کورد گواستییەوە، کەشوهەواى گفتوگۆکان زۆر باش بوون، وەفدەکەى حکومەتى عێراق توشى سەرسوڕمان بوون لەبارەى هەڵوێستى هەرێمەوە کە هاوئاهەنگ بووە لەگەڵ هەڵوێستى عێراق لەبارەى چەندین پرسی گرنگ و چاوەڕوانى ئەو هەڵوێستە نەبوون لە هەرێمەوە، سەرەڕاى هەبوونى چەندین تێبینى کە لەنێوانیاندا ماوەتەوە.

.

زیاتر بخوێنەوە: عادل عەبدولمەهدی داوای لە بەرپرسانی کورد کردووە بکرێتەوە بە سەرۆکوەزیران؟

.

باسى لەوەشکردووە، لەکۆبونەوەکەى عادل عەبدولمەهدى لەگەڵ سەرکردایەتى کورد تێگەیشتنێکى باشیان بۆ کۆمەڵێک خاڵى ناکۆکى نێوان فیدراڵ و هەرێمدا هەبووە، بۆنمونە پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا ، بەڵام هەستێکى زۆر باشیش لاى هەمووان بووە لەسەر گرنگیدان بەئایندەى عێراق.

.

سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، دواى ڕوداوە ناوخۆیى و هەرێمایەتییەکان، وتووێژکردن لەگەڵ سەرکردایەتى کورد لەسەر کۆمەڵێک پرسى هەستیارى هاوبەش گرنگە لەنێویاندا بارودۆخى ئەمنیى ناوچەکە و هەرێمایەتى و مەترسییەکانى ئەو دۆخە، هەروەها بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکاش کە لەپەڕلەمانەوە پەسەند کرا.

.

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم بە ڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە، سەردانەکەى عەبدولمەهدى گونجاو بووە لەکاتێکى گونجاودا بۆ هەردوولا، چەندین پرسی جیاجیا تاوتوێکراوە، لەناویاندا بودجە و قەیرانى هەرێمایەتى ئێستا.

.

وتیشى “لەکۆبوونەوەکاندا جەختکرایەوە لەسەر گرنگى سەربەخۆیی بڕیارى عێراق لەبارەى پرسەکان”.

.

لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق بۆ کردنەدەرەوەى هێزە بیانییەکان، جوتیار عادل وتى “پێمانوایە بڕیارەکە لەژێر کاریگەریى هەستدا دراوە و بەپەلە بووە، بەڵام لەکۆتاییدا بووەتە بڕیار، هەرێم پێیوایە بڕیارى لەو شێوەیە پێویستى بەکاتە، سەربارى ئەوەى پێمانوایە بوونى هاوپەیمانان گرنگە، لەبەرئەوەى مەترسی داعش هێشتا هەر ماوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل