fbpx
Shadow Shadow

ئێران بۆ ئەرکێک لە عێراق ڕایسپاردووە

نهێنى کۆبوونەوەکانى بەیروت و قوم؛ وردەکاریی تەواو لەبارەى ئەرکەکەى نەسروڵا لە عێراق

10:28 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

ئێران بەشێوەیەکى کاتى حەسەن نەسڕوڵاى بۆ سەرپەرشتیکردنى میلیشیا چەکدارەکانى لە عێراق ڕاسپاردووە، ئەویش هەفتەى ڕابردوو لەماڵەکەى خۆیدا لەبەیروت کۆبونەوەیەکى پێکردوون و دواتریش ڕایسپاردوون بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ سەدردا لەقوم کۆبنەوە.

 .

 

شوێنەکەى موهەندیس بۆ عامرى

نهێنى کۆبوونەوەکانى بەیروت و قوم؛ وردەکاریی تەواو لەبارەى ئەرکەکەى نەسروڵا لە عێراق

ماڵپەڕى ( میدڵ ئێست ئاى) بەریتانى ئاشکرایکردووە، ئێران حەسەن نەسڕوڵاى ڕاسپاردووە بۆ سەرپەرشتیکردنى  کاروبارەکانى میلیشیا چەکدارەکانى لەعێراقدا و یەکلاکردنەوەى ڕێوشوێنى شوینەکەى مەهدى موهەندیس بۆ عامرى  بۆکۆنتڕۆڵکردنى حەشدى شەعبى.

 .

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمیندارى حزبوڵاى لوبنان  چەند کۆبونەوەیەکى لەگەڵ گروپە چەکدارەکانى عێرقدا کردووە، دەربارەى دانانى هادى عامرى لە شوێنى ئەبو مەهدى موهەندس و سەرپەرشتیکردنى حەشدى شەعبى، نزیکبونەوەیان لە موقتەدا سەدریش یەکێکى تر بووە لەتەوەرەکانى گفتوگۆکانى نەسڕوڵا لەگەڵ  ئەو گروپانەدا.

 .

میدیا بەریتانییەکە باسى لەوەشکردووە، گروپە میلیشیاکان ڕازى بوون گرفتەکانیان بخەنە لاوە و بەفەرماندەى عامرى بۆ سەرپەرشتیکردنى حەشدى شەعبى ئامادەییان دەربڕیوە و هەروەها پلانەکەى نەسروڵا بۆ کۆتایهێنان بەگرژى نێوان شیعەکان و یەکخستنى بەرەى بەرخۆدان لەدژى ئەمریکا پێباشبووە.

 

 .

داواى تاران لە نەسروڵا

نهێنى کۆبوونەوەکانى بەیروت و قوم؛ وردەکاریی تەواو لەبارەى ئەرکەکەى نەسروڵا لە عێراق

بەپێى زانیارییەکانى  میدڵ ئێست ئاى، ڕێککەوتنەکە فەرمى نەبووە و پێنج شەممەى ڕابردوو لەبەیروت کراوە، ئەوەش دواى ئەوەى تاران داواى لە ئەمیندارى حزبوڵا ى لوبنانى کردووە میلیشا چەکدارەکانى عێراق لەدواى کوژرانى سولەیمانى و ئەبومەهدى موهەندیس یەکبخاتەوە.

 .

لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە، زۆربەى سەرکردەى میلیشیا چەکدارەکان لەدواى کۆتایهاتنى کۆبونەوەکەیان لەگەڵ نەسروڵا رۆژى یەکشەممەى سەرەتاى ئەم هەفتەیە بەرەو تاران بەڕێکەوتوون و ڕۆژى دواتریش بەرەو شارى قومى ئێرانى چوون و لەوێ موقتەدا سەدریان بینیوە بەمەبەستى دەربڕینى هەوڵەکانیان بۆ یەکخستنەوە.

 .

بەپێى سەرچاوەیەک کە زانیارى بەو میدیا بەریتانییە داوە، لەکۆبونەوەکەى قومدا کە تەوەرە سەرەکییەکەى یەکخستنى بەرەکان بووە لەدژى بوونى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق باس لەبۆشاییە سەرکردایەتى و چارەسەرکردنى ناکۆکى گروپە شیعیەکانى سەر بەئێران لەدواى کوژرانى سولەیمانى کراوە.

 .

سەرکردەیەکى دیارى شیعە کە ئاگادارى ئەو کۆبونەوانە بووە بەمیدڵ ئێست ئاى وتووە “کۆبوونەوەکان بەمەبەستى یەکخستنى گروپە شیعەکان بووە کە کوژرانى سولەیمانى و ئەبومەهدى تووشى شۆکیانى کردووە و دیداریش لەگەڵ سەدردا هەر بەو ئاڕاستەیەدا بووە و بۆ ئەوەى بەشێک لەو بەستەڵەکە بشکێت و بلۆکى لایەنگرانى ئێران یەکبخرێن”.

 .

کۆبونەوەکەى نەسروڵا ئاکامى هەبووە و هەریەکە لە بەرپرسە دیارەکانى ئەو میلیشیا چەکدارانە لەوانە، سەرکردەکانى عەسائیبى ئەهلى هەق و کەتائیبى حزبوڵا و کەتائیبى جوندى ئیمام و سەید شوهەدا و کەتائیبى ئیمام عەلى کە پێنج شەممەى ڕابردوو لەبەیروت بوون لەسەر داواکارى نەسروڵا ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ ئەوەى لەدواى بۆردومانەکانى ئەمریکاوە  ناکۆکییەکانیان بخەنە لاوە.

 

کۆبوونەوە لەگەڵ خامنەیی

نهێنى کۆبوونەوەکانى بەیروت و قوم؛ وردەکاریی تەواو لەبارەى ئەرکەکەى نەسروڵا لە عێراق

ڕاپۆرتەکەى میدڵ ئێست ئەوەشى ئاشکرا کردووە، ژمارەیەک لەبەرپرسە سیاسیە دیارەکان و سەرکردەى میلیشیا چەکدارەکان لەناویاندا هادى عامرى فەرماندەى ڕێکخراوى بەدر کە خۆى بۆ فەرماندەى حەشدى شەعبى کاندید کردووە، لەدواى 24 کاتژمێر بەسەر کوژرانى ئەبومەهدى موهەندیسدا بەمەبەستى پرسەى سولەیمانى سەردانى خامنەیان کردووە و دواى گەڕانەوەى ژمارەیەکیان بۆ بەغدا بەڵام عامرى و ئەکرەم کەعبى فەرماندەى نوجەبا لەتاران ماونەتەوە و دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەکەى بەیروت ئەوانیش ڕاستەوخۆ چونەتە شارى قومم و لەگەڵ سەدردا وێنەیان گرتووە وبەشدارى کۆبوونەوەکەیان کردووە.

 .

سەرکردەیەکى ئامادەبووى کۆبونەوەکەى قوم وتویەتى “ئامانج لەدیدار لەگەڵ سەدردا زەمینەسازییەک بووە بۆ یەکخستنى بەرەى بەرخۆدان بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا و هێزە بیانیەکانى تر لەعێراق هەروەها بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکى چەند سەرکردەیەکى شیعە و چارەسەرکردنى ناکۆکییە ناوخۆییەکانى حەشدى شەعبى”.

 .

ڕاپۆرتەکەى میدل ئیست ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، یەکێک لەکێشەکانى ترى ئەو لایەنانەى بەشدارى کۆبونەوەکەى بەیروتیان کردووە، پەیوەندى بەپۆستە حکومییەکانەوە هەبووە کە هەندێک لەو گروپانە پۆستیان وەرگرتووە هەندێکى تریان بێ بەشکراون لەبەرئەوەى ڕێنماییەکانى ئەبومەهدى موهەندیس پشتگوێخراوە، یەکێکى تریش لەکێشەکان لەنێوان کەتائیبى حزبوڵادا بووە کە کەسێکى نزیک لە ئەبومەهدى موهەندیس پۆستى وەرگرتووە  ئەوەش بوەتە هۆى دوبەرەکى.

 .

سەرکردەیەکى ئامادەى کۆبونەوەکەى بەیروت باسى لەوەکردووە، ئێران نەسروڵاى ڕاسپاردووە سەرپەرشتى کاروبارەکانى میلیشیا چەکدارەکانى عێراق بکات تا دەرکردنى بڕیارێکى تر بۆ ئەوەش ئێران پێویستى بەسێ مانگ هەیە تا ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە و کێ بکاتە بەرپرسى ئەو دۆسییە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل