fbpx
Shadow Shadow

نهێنى پشت ڕیش هێشتنەوەکەى سەرۆکوەزیرانە قۆزەکەى کەنەدا

14:24 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دواى ئەوەى هەواڵی خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە لە لایەن ئێرانەوە بوو بە سەردێڕی ڕۆژنامە جیهانییەكان، دەركەوتنی سەرکردەیەکی دیاری جیهانى بە شێوەیەكی جیاواز، بوو بە هۆی گرنگیپێدانی میدیا و خەڵکێکی زۆر لە جیهاندا.

.

لە میانەى لێدوانەكانی لەبارەی ڕووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە لە لایەن ئێرانەوە، كە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 176 كەس و لە نێویاندا 57 هاوڵاتی كەنەدی هەبوون، جەستن ترۆدۆ، سەرۆكوەزیرانی كەنەدا لە شاشەی تەلەفزیۆنەكانەوە بە ڕیشێكەوە دەركەوت كە خەڵكی جیهان پێشتر بەو شێوە جیاوازە نەیانبینیبوو.

.

دواتر لێكدانەوەكان لەبارەی هۆكاری ئەو شێوازە ڕیش هێشتنەوە و دەرکەوتنی ترۆدۆی تەمەن 48 ساڵ هاتنە ئاراوە كە خاوەنی لایەنگرێكی جیهانییە بەهۆی جوانییەكەیەوە.

.

بەپێی وتەی جینفر گرانت، شارەزای نیشانەكانی بازرگانی، ئەو ڕیش هێشتنەوەیەی ترۆدۆ “بڕیارێكی ستراتیژییە و بێ هودە نییە”

.

ئاماژەی بەوەشكردووە کە “هەر گۆڕانكارییەك لە شێوەی سەرۆكوەزیرانی كەنەدا بە ئامانجی جوانكردن و باشتركردنی وێنەی خۆیەتی لە ناو خەڵكدا”.

.

یەکێکى تر لەو ئەگەرانەى گرانت باسى کردووە، هەوڵى ترۆدۆیە بۆ “بەدەستهینانى ڕێزی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و سەرکردەکانى وڵاتانى دیکە بەو ڕیش هێشتنەوەیە کە جۆرێک لە “دانایی” و “جدیبوونی” پێ دەبەخشێت.

.

ناوبراو باس لەوەش دەکات کە “کاتێک ترۆدۆ بۆ یەکەمجار خۆى بۆ هەڵبژاردنەکان پاڵاوت، نازناوى گەنجە جوانەکەى لێنرا، کە ئەو دەستەواژەیە زۆر بەکارهێنرا و بڵاوبووەوە” پێی وایە ئێستا ترۆدۆ کاردەکات بۆ دورکەوتنەوە لەو وێنە کێشراوە”.

.

لێکدانەوەکانى تر سەبارەت بەو بابەتە دەڵێن، ترۆدۆ دەیەوێت پەیامێک بۆ کەنەدییەکان بنێرێت و بڵێت “گۆڕانکاریی باشتر بەڕێوەیە”، ڕیش هێشتنەوەکەشى نیشانەى ئەو گۆڕانکاریەیە کە خەڵک داوایان لێکردووە دواى سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکەى ئەم دواییانە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل