fbpx
Shadow Shadow

نهێنى نەبیستراو لەسەر قاسم سولەیمانی “لە عێراق یاری بە ئاگر دەکات بەڵام…”

23:00 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

ڕۆژنامەنوسێکی ئێرانی چەند نهێنییەکى ژیانى قاسم سولەیمانى و سیاسەتەکانى لە عێراق و چەند وڵاتێک ئاشکرادەکات و دەڵێت، سولەیمانی دەیەوێت هەمان سیناریۆی سوریا لە عێراق جێبەجێبکات، بەڵام سەرکەوتوو نابێت.

.

ڕۆژنامەنوسێکی دیارى ئێرانی بەنای ئەمیر تاهیری لەژێر ناونیشانی “مەترسیە گەورەکەی ئەو پێشنیارەی قاسم سولەیمانی بۆ دۆخی عێراق پێشنیازیکردووە” وتارێکی لەماڵپەری گیتستون بڵاوکردووەتەوە کە کۆمەڵیک نهێنی تایبەتی ژیانی قاسم سولەیمانی فەرماندەیی گشتی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێرانى تێدا ئاشکرا کردوە.

.

ئەمیر تاهیری بەوردی باسی پلە سەربازییەکەی قاسم سولەیمانی کردووە کە چۆن بووەتە فەرماندەی فەیلەقی قودس و نوسیویەتى “قاسم سولەیمانی یەکێک بووە لەو 13 فەرماندە باڵایەی کە لەنێو سوپای کۆماری ئیسلامی ئێراندا پلەکەیان گەیشتووەتە لیوا، جگە لەوان هیچ کەسێکی تر نەیتوانیوە بگاتە ئەو پلەیە”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەسەر فەرمانی عەلی خامنەیی، محەمەد خاتەمی ڕابەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران فەیلەقێکی تایبەتی بەناوی فەیلەقی قودس بۆ قاسم سولەیمانی دامەزراندووە کە کەسێکی تەواو متمانە پێکراوە لەلاى عەلی خامنەیی، هیچ کەسێکیش بۆی نییە دەستێوەردان یاخود بڕیار بدات لەنێو ئەو فەیلەقەدا جگە لە خودی سولەیمانی و خامنەیی.

نهێنى نەبیستراو لەسەر قاسم سولەیمانی "لە عێراق یاری بە ئاگر دەکات بەڵام..."

یەوتەى ئەمیر تاهیری، قاسم سولەیمانی بودجەیەکی تایبەتی بۆ دابینکراوە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، هەروەها چەندین کۆمپانیا و بانکێکیش کەکاری هەناردە و هاوردەی کاڵا دەکەن و دوانیان لە کۆمپانیا هەرە گەورەکانی ئێرانن لەلایەن فەیلەقی قودسەوە خاوەندارێتی دەکرێن، بەبێ ئەوەی هیچ نوسراو و بەڵگەنامەیەکی فەرمی هەبێت بەناوی ئەوەی کە ئەو کۆمپانیایانە خاوەنداری دەکرێن لەلایەن فەیلەقی قودسەوە و هەروەها هیچ باجێکیش نادەن.

.

تاهیری لەسەر زاری محەمەد خاتەمی سەرۆکی پێشوتری ئێرانەوە نوسیویەتى “قاسم سولەیمانی بەڕێوبەرایەتى نوسینگەیەکی تایبەتی کردووە لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە تایبەت بووە بە دانان و چاودێریکردنی باڵیۆزەکانی ئێران لە عێراق و سوریا و لوبنان و ئوردن و یەمەن و ئەفغانستان”.

.

بەوتەى ئەو، تا ماوەیەک لەمەوبەریش سولەیمانی لەو پۆستەدا بووە  و چاودێری سیاسەتی دەرەوەی ئێرانی کردووە و بەرژەوەندییەکانی ئێرانی لەو وڵاتانە زیادکردووە.

.

هەروەها  ئایەتوڵا عەلی یونسی کە پیاوێکی باڵای ئاینی ئێرانییە دەربارەی سولەیمانی وتویەتی “بە فەزڵ و ماندوبونی جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی ئەمڕۆ ئێران توانیویەتی پایتەختی چوار وڵاتی عەرەبی بگرێت کە ئەوانیش (بەیروت و دیمەشق و بەغداد و سەنعایە)”.

نهێنى نەبیستراو لەسەر قاسم سولەیمانی "لە عێراق یاری بە ئاگر دەکات بەڵام..."

ئەو ڕۆژنامەنوسە ئێرانیە ڕەخنەی لەوڵاتانی ڕۆژئاوا گرتووە و دەڵێت “بەشێک لە ڕۆژنامەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە قاسم سولەیمانی پیاوێکی لەسەرخۆ و سیاسییە و کاریگەریی باشی هەیە لەسەر سیاسەتی وڵاتەکەی و هاوکات ڕۆژنامە ئێرانییەکانیش قام سولەیمانی بە پاشای لوبنان ناوزەند دەکەن، هەروەها بەوەش وەسفی دەکەن کە ئەو بووەتە هۆی ئەوەی کە شکست بە سوپای ئیسرائیل بێنێت لەساڵی 2006، ناکرێت ڕۆژنامەکانی ڕۆژئاوا و ئێرانیش پێکەوە وەسفی سولەیمانی بکەن کە هۆکاری سەرەکی بەشێکی زۆر لەکێشەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە”.

.

باسی لەوەشکردووە “قاسم سولەیمانی هۆکاری داکوتین و جێگیرکردنی هێزە ئێرانییەکان بووە لەسوریا، هەر ئەویش بووەتە هۆکاری مانەوەی ئەسەد کە بەهۆیەوە سەدان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ملیۆنان کەس ئاوارە و دەربەدەربوون و دەیان هەزار کارەساتی لەو وڵاتە دروستکردووە، تەنانەت لە خۆپیشاندانەکانی ئەم ڕۆژانەی دوایی عێراق و لوبنانیشدا سولەیمانی ڕۆڵی هەبووە”.

.

تاهیر دەربارەی دۆخی عێراق وتوشیەتی “دۆخی عێراق زۆر جیاوازە و ئەو وڵاتە بەدرێژایی 1599 کم سنوری هەیە بە ئێرانەوە هەیە و تەنها یەک جۆر نەتەوە و ئاین و مەزهەبی تێدا ناژی، بەڵکو زۆرینەی وڵاتەکە دژی هەژمونى ئێرانە، بۆیە ئێران نەیتوانیوە بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵی ئەو وڵاتە بکات و ئێستا عێراق بووەتە جێی ترسی ئێران”.

نهێنى نەبیستراو لەسەر قاسم سولەیمانی "لە عێراق یاری بە ئاگر دەکات بەڵام..."

“هەرچەندە عێراق زۆرترین ڕێژەی هاوڵاتی شیعەی تێدایە لەدوای ئێران و هیندستان، بەڵام قاسم سولەیمانی ناتوانێت وەکو سوریا و لوبنان لە عێراق مامەڵە بکات و نەیتوانیوە بەتەوای بیکاتە ناوچەی هەژمونگەری خۆی، بەتایبەتیش نەجەف هەرچەندە شارێکی شیعەیە و دڵی شیعەکانی عێراقە بەڵام نەجەف نابێتە قوم و تاران”.

.

ئەو ڕۆژنامەنوسە دەربارەی کوردیش نوسیویەتى “کوردەکان سنوریان هەیە لەگەڵ ئێران و پەیوەندییەکی باشیان هەیە و ئاڵوگۆڕی نەوت و سەرمایەگوزاریی و بەروبومیان هەیە لەگەڵ ئێراندا”.

.

لەکۆتایی وتەکانیدا تاهیری باسی لەوەکردووە “سولەیمانی پێشنیازی کردووە هەمان چارەسەری سوریا لە عێراق ئەنجام بدات، بەڵام ئەو چارەسەرە سەرکەوتوو نابێت و زۆر خراپ دەبێت، چونکە دەبێتە مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئەگەر ئاگر لەنێو ماڵی دراوسێکەت بکەیتەوە لێی سودمەند نابیت و لە دۆخی خراپی عێراقیشدا ئێران زەرەرمەندی سەرەکی دەبێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل