fbpx
Shadow Shadow

نهێنى ئەو ئەوینە جیهانییە چییە بۆ قاوە؟

17:35 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژانە لە جیهاندا زیاتر لە دوو ملیار کوپ قاوە دەخورێتەوە، ئەو خواردنەوەى کە لە ئێستادا لە جیهان خواستێکى زۆرى لەسەرە، تەنانەت لە هەندێک وڵات یەکێکە لە پایەکانى ئابورى.

,

ڕاستە لەئێستادا هەندێک وڵات ئارەزوى چا خواردنەوە دەکەن، بەڵام قاوە توانیویەتى بێ ڕکابەر ببێت بە باشترین خواردنەوە لە جیهان، جادوى قاوەش بەجۆرێکە کە هەندێک کەس ناتوانن بیر لە جیهانێکى بێ قاوە بکەنەوە.

,

بەڵام چ نهێنییەک لەپشت ئەو ناوبانگەى ئەو قاوە تاڵەوەیە؟

سەرەتا دروستکردن و بەرهەمهێنانى قاوە لە بەرزاییە سەوزەکانى ئەسیوبیاوە سەرى هەڵداوە، لانکەى درەختەکانى قاوەى عەرەبى “ئارابیکا”، کە بەرى ئەو درەختانە لەسەرەتا وەک دەنکى شلک وایە و دواتر لەو دەنکانە دەنکی قاوەیان لێدەردەچێت و دواتر دەبرژێندرێت و ڕەق دەبێت وەک دەنکى گوێز، پاشتر ئامادە دەبێت بۆ ئەوەى بهاڕدرێت و خورادنەوەى قاوەى لێدروست بکرێت.

,

دەوترێت بۆ یەکەمجار کاریگەرى قاوە لەلایەن خەڵکى ئۆرۆمۆ لە ئەسیوبیا دۆزراوەتەوە، کە لە ئێستاشدا لەو ناوچەیە قاوە یەکێکە لە پێکهاتەکانى چێشتخانەى ماڵەکان.

 

 

نهێنى ئەو ئەوینە جیهانییە چییە بۆ قاوە؟

,

هەرچەندە مێژوى تەشەنەسەندنى قاوە لە دەرەوەى ئەو ناوچەیەى ئەسیوبیا ڕون نییە بۆ کەى دەگەڕێتەوە، بەڵام بەڵگە مێژوییەکان باسیان لەوە کردووە، سۆفییەکانى یەمەن یەکەم کەس بوون کە عاشقى قاوەبوون، دواتر قاوە گرێدرایە ڕێوشوێنە ئاینییەکانیشیانەوە.

,

کلۆدیا ڕۆدین، نوسەر لە بوارى خۆراک ڕایگەیاندووە: “هیچ کۆڕێکى زیکرى ئەو سۆفییانە بەبێ قاوە نەبوە، چونکە ئەو کافایینەى لەنێو قاوەکەدا هەیە، وایکردووە بەردەوام بن لە زیکرەکانیان بە درێژایی شەو، چونکە واى لێکردوون بێدار بن”.

,

پاشتر بەخێرایی قاوە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و لەنێو ئیمپراتۆرییەتى عوسمانی بڵاوبوەوە، دواتر ئەو خواردنەوەیە سەرنجى ڕۆژئاواییەکانى بەڵاى خۆیدا ڕاکێشا و لە سەدەى حەڤەدەدا قاوەیان بۆ وڵاتەکانیان دەبردەوە، سەرەتاش بەهۆى لایەنە تەندروستییەکەیەوە خواستى لەسەر بو.

,

ڕۆدین نوسەرەکەى بوارى خۆراک ئاماژەى بەوەشکردووە، لە یەکێک لە ڕۆژنامەکان لە ساڵى 1657 ستایشی قاوەکراوە، کە خواردنەوەیەکە “دەمى مەعیدە دادەخات و دڵ بەهێز دەکات، هەروەها یارمەتی هەرس دەدات و جەستە چالاک دەکاتەوە”.

,

هەندێک لەو تێبینییانەى لەبارەى قاوەوە خراونەتەڕو، دواتر لەڕوى زانستیشەوە سەلمێندراون، لە توێژینەوەیەکیدا سوزانا لارسۆن کە لە پەیمانگاى کارۆلینسکا لە سوید ئەنجامى داوە ئەوەى خستوەتەڕو، خواردنەوەى یەک کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا، مەترسییەکانى توشبوون بە نەخۆشى شەکرە لە جۆرى دووەم بەڕێژەى 60% کەمدەکاتەوە.

 

 

 

نهێنى ئەو ئەوینە جیهانییە چییە بۆ قاوە؟

,

لاى خۆشیەوە لاورا ڤان دۆگن لە توێژینەوەیەکدا لە زانکۆى واگنگن لە هۆڵەندا ئاشکرایکردووە، بەردەوامبوون لەسەر خورادنەوەى قاوە مەترسییەکانى مردن بە نەخۆشییەکانى دڵ بەڕێژەى 20% کەمدەکاتەوە.

,

ماڵەکانى قاوە و قاوەخانەکان لە ئەوروپا، تەنها وەک شوێنێکى قاوە خواردنەوە نەماوەتەوە، بەڵکو بوونەتە شوێنێک بۆ چاوپێکەوتنى بازرگانان، بەجۆرێک هەندێکجار بوونەتە شوێنێک بۆ لەدایکبوونى چەند کۆمپانیایەکى دارایی بەناوبانگ، هاوشێوەى کۆمپانیاى “لیودز” بۆ دڵنیایی، کە لە قاوەخانەى لیودز لە سەدەى هەژدە بیرۆکەى دروستکردنەکەى پەسەند کراوە.

,

دواتر هاوڵاتییە ئەوروپییەکان لەکاتى داگیرکردنى چەند وڵاتێک، قاوەیان لەگەڵ خۆیان بردووە بۆ ئەو وڵاتانەى ژێردەستەیان بوون لە ئاسیا و ئەمریکاى باشور، وەک بەرازیل و ڤێتنام و کۆڵۆمبیا.

,

لە ئێستاشدا قاوە یەکێکە لە هۆکارەکانى بازرگانى کردن لە بەڕازیل و کۆڵۆمبیا و ڤێتنام، کە یەکەم تا سێیەمیان داگیرکردووە لە لیستى ئەو وڵاتانەى کە دانەوێڵەى قاوە بەرهەم دەهێنن، وڵاتانى ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەڕەنساش لە ڕیزى پێشەوەى ئەو وڵاتانەن کە قاوەیان بۆ هاوردە دەکرێن.

,

لویناردۆ لیلی، شارەزا لە برژاندنى قاوە دەڵێت: “کە گوێم لە دەنگى درزبردنى دەنکە قاوەکان دەبێت و تەماشاى ڕەنگەکەى دەکەم و بۆنى دەکەم، هەستەکەم پێگەیشتوە، ئاگرەکەى لێدەکوژێنمەوە و لێیدەگەڕێم ساردبێتەوە”.

,

ئیتاڵیا بە ئێسپێریسۆ بەناوبانگە، کە بە ڕوحى قاوە دادەندرێت، ئامێرى دروستکردنى قاوەى ئێسپێریسۆ لەلایەن هاورد شۆڵتەرزەوە لە جیهاندا بڵاوکرایەوە، کە پێشتر بەڕێوەبەرى قاوەخانەیەکى بچوک بو لە ویلایەتى سیاتڵ، کە لە سەردانێکى بۆ ئیتاڵیا گرێبەستى دابەشکردنى ئەو ئامێرە ئیتاڵییەى واژووکرد، بەوەش لە زۆربەى قاوەخانە بەناوبانگەکان پشکى وەرگرت تەنانەت لە قاوەخانەى بەناوبانگى “ستارباکس”یش.

 

 

نهێنى ئەو ئەوینە جیهانییە چییە بۆ قاوە؟

,

لە ئێستادا قاوە بوەتە جێی گرنگیدانى هاوڵاتییان، تاموچێژ و ئەو شوێنەشى لێى دەخورێتەوە بایەخى تەواوى پێدەدرێت، کە زۆرجاریش بوەتەهۆى کۆبوونەوەى بەکۆمەڵى خەڵکى.

,

ڕیشەى ئەو بیردۆزەى کە قاوە بە هۆکارێکى پێکەوەبوون و کۆبوونەوەى خەڵک دادەندرێت، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێگا سۆفیگەریەى کە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست پەیڕەو کراوە، قاوەش لەزۆربەى ڕێوشوێنە ئاینییەکانیان ئامادە بوە.

,

لەنێوان ساڵانى 1992 بۆ 2017، خواست لەسەر قاوە لە کیشوەرى ئاسیا بەڕێژەى 6% زیادیکردووە، کە ئەوەش بەڕێژەیەکى بەرز دادەندرێت بەراورد بە جێگاکانى دیکەى جیهان.

,

هەرچەندە ئەو درەختەى کە دەنکى قاوە بەرهەم دەهێنێت بەرگەى گۆڕانکارى ئاووهەوا ناگرێت، بەڵام هەوڵەکانى وڵاتانى بەرهەمهێنەرى دارى قاوە بەردەوامە بۆ گەشەدان بەو کشتوکاڵە، ئەوانەشى کە تامەزرۆى کوپێک قاوەن لە بەیانیاندا هیواخوازن ئەو هەوڵانە سەرکەوتوو بن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل