fbpx
Shadow Shadow

نزار محەمەد کاندیدە بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان؟ “هەموو شتێک ئاشکرا دەبێت”

14:33 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد – عەمار میرداڤی

چەند ڕۆژێکە دەنگۆی دیاریکردنی نزار محەمەد لە پارێزگای دهۆک بۆ پۆستى وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاوبووەتەوە، ناوبراو بە ناس کوردی وت، “چەند ڕۆژێکى تر هەموو شتێک ئاشکرا دەبێت.”

نزار محەمەد کە مامۆستای زانکۆی دهۆکە و پسپۆڕی جیۆلۆجی نەوتە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “منیش ئەو دەنگۆیەم بیستووە بەڵام تائێستا هیچ کەسێک پەیوەندی بە منەوە نەکردووە و ناشزانم کاندیدم بۆ ئەو پۆستە یان نا.”

.

نزار محەمەد بە ناس کوردی نەوت کە خۆی کاندید کردووە بۆ ئەو پۆستە یان نا بەڵام وتی، “من ئێستا لە دەرەوەى وڵاتم و چوار ڕۆژی تر دەگەڕێمەوە بۆ هەرێمی کوردستان و هەموو شتێک ئاشکرادەبێت.”

هاوکات بژار خالید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ناس كوردی ڕاگه‌یاند، “تائێستا حکومەتی هەرێم ناوی هیچ كاندیدێكی بۆ بۆ پۆستى سامانە سروشتییەکان پێشکەشی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان نەکردووە”.

.

بژار خالید وتیشی، “بابه‌تی كاندیدكردنی دكتور نزار موحه‌مه‌د ته‌نیا له‌ دەزگاکانى ڕاگەیاندنەوە بیستووە و هیچ شتێكی فه‌رمی نییە.”

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل