fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

نرخی یەک خانوو بە یەک یۆرۆ.. بەخێربێن بۆ شاری تۆرینتۆی ئیتاڵیا

12:14 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی دانیشتوانەکەی، شارێکی ئیتاڵی خانووەکانی بەیەک یۆرۆ دەفرۆشێت بە هەرکەسێک ئامادەبێت لەو شارە نیشتەجێبێت.

.

فرانسیسکا ڤیجانۆ، ڕاوێژکاری دامەزراوەی کلتوری لە شاری تۆرنتۆی ئیتاڵی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی”سی ئین ئین”ی ئەمریکی ڕایگەیاند: “شارەوانی شاری تۆرنتۆ لە ئێستادا زیاتر لە 15 هەزار خانوی بۆ فرۆشتن نمایشکردووە”.

نرخی یەک خانوو بە یەک یۆرۆ.. بەخێربێن بۆ شاری تۆرینتۆی ئیتاڵیا

.

وتیشی، “شارەوانی شارەکە بڕیاری داوە هەر خانوویەک لەو خانووانە بەنرخی تەنها یەک یۆرۆ بفرۆشێت بە هەر کەسێک بەڵێنی ئەوە بدات کە لە شارەکە نیشتەجێ بێت”.

.

فرانسیسکا ڤیجانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکەسێک یەکێک لەو خانووانە بکرێت دەبێت بەڵێنی ئەوەش بدات کە خانووەکە نۆژەن بکاتەوە بەگوێرەی دیزاینی کەلتوری شارەکە، چونکە هەندێک لە خانووەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

.

هۆکاری گرتنەبەری ئەو ڕێکارە لەلایەن شارەوانی ئەو شارە ئیتاڵییەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ساڵانێکە ڕێژەی دانیشتووانی شارەکە کەمبووەتەوە و دەسەڵاتدارانی شارەکە بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە کلتوری شارەکەیان و  ڕێگرتن لە چۆڵبوونی و  هاوکات دووبارە ئاوەدانکردنەوەی بڕیاریان داوە وەک هاندانێک ئەو خانووانەی کە شارەوانی خاوەندارێتی دەکات بە نرخێکی ڕەمزی بفرۆشیت.

.

شاری تۆرنتۆ دەکەوێتە سەر کەنارەکانی کەنداوی تۆرنتۆ لە هەرێمی پۆڵیا لە باشوری ئیتاڵیا.

نرخی یەک خانوو بە یەک یۆرۆ.. بەخێربێن بۆ شاری تۆرینتۆی ئیتاڵیا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل