Shadow Shadow

بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی نرخی وه‌رگرتنی ڤیزا‌ی توركیا ده‌درێت

نرخی وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا هه‌رزان بووه‌ یان گرانتر؟

17:42 شه‌ممه‌ 29 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی نرخی نوێی ڤیزا‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاووڵاتیانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتێكدا له‌و نرخه‌ زیاتریان لێ وه‌رگیرا باڵیۆزخانه‌كه‌ی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كرێی هه‌ر ڤیزایه‌كی ئه‌له‌كترۆنی 30 دۆلاره‌ و له‌گه‌ڵ باجی سه‌ر ڤیزاكه‌ ده‌گاته‌ 35،40 دۆلاری ئه‌مریكی.

.

نووسینگه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌ شاری سلێمانی به‌ ناس كوردی ڕاگه‌یاند “ئه‌و نرخه‌ی كه‌ بۆ پێدانی ڤیزا‌ی توركیا دانراوه‌ زیاتره‌ له نرخی پێشوو”.

.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا ڤیزا‌ به‌ 30 دۆلار بووه‌ و دواتر بووه‌ به‌ 40 دۆلار و پاشان به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك راگیراوه‌ و دواتر له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌یدا كراوه‌ته‌ 45 دۆلار.

.

ناس كورد زانیوویه‌تی، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 29ی حوزه‌یرانی 2019) ڤیزای توركیا به‌ 50 دۆلار فرۆشراوه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا له‌ مانگه‌كانی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م ڤیزای توركیا به‌ 9 دۆلار فرۆشراوه‌.

.

نووسینگه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، كاره‌كانی پێدانی ڤیزه‌ی توركیا خاو بۆته‌وه‌ و جاران پێدانی ڤیزه‌ یه‌ك بۆ دوو رۆژی ده‌خایاند به‌ڵام له‌ ئیستادا نزیكه‌ی 4 رۆژ و زیاتری پێده‌چێت.

.

هۆكاری خاوبوونه‌وه‌ی پێدانی ڤیزای توركیاشی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ هه‌موو ئۆفیسه‌كانی شاره‌كانی عێراق بوون به‌ یه‌ك سیستم و ئه‌و سیستمه‌ش لۆدی زۆی له‌سه‌ره‌ و دره‌نگ دره‌نگ ڤیزا ده‌رده‌كات.

.

گرانبوونی نرخی ڤیزای توركیا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ نه‌مانی ڤیزای جۆی ڤی ئای پی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 2 بۆ 6 كاتژمێردا به‌ نرخی 90 دۆلار ڤیزا ده‌درایه‌ هاووڵاتیان.

.

به‌وته‌ی كارمه‌ندێكی گه‌شتیاری یه‌كێك له‌ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان كه‌ داوای كرد ناوی نه‌هێنرێت، له‌ئیستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شتكردنه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ لۆد له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڤیزا هه‌یه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كریت له‌دوای ئه‌و وه‌زره‌ نرخه‌كه‌ی دا‌به‌زێ و به‌ نرخی پێشوو كه‌ ته‌نها 9 دۆلار بوو، بفرۆشرێت.

.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌گشتی مانگی 9 و 10 و 11ی هه‌موو ساڵێك لۆد له‌سه‌ر داواكردنی ڤیزا‌ی توركیا نامێنێت و به‌وه‌ش نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل