fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

نرخی نەوت %30 دابەزی..بۆ یەکەمجارە ئەوە ڕووبدات

08:54 دوو شه‌ممه‌ 09 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

دوای ڕێکنەکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو گەیشتە 35 دۆلار، واتە %30 بەهاکەی لەدەستدا.

. 

ئەمڕۆ (دووشەممە، 9ی ئاداری 2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 31 و 25 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 29 دۆلار دابەزی.

.

ئەو دابەزینە زۆرەی نرخی نەوت لە ماوەی کەمتر لە ڕۆژێکدا واتە زیاتر لە %30  دابەزیوە، کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە ڕوودەدات، هەروەها لەدوای ساڵی 2016وە بۆ یەکەمجارە نرخی نەوت بەو شێوەیە دابەزێت.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، لەنێو هەندێک وڵاتانی ئەندامی ئۆپیکدا پێشنیازێک هەبوو بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت ئەوەش بەهۆی ئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خواستی لەسەر نەوت لە جیهاندا کەمکردووەتەوە، بەڵام ڕوسیا بە پێشنیازەکە ڕازی نەبوو.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل