fbpx
Shadow Shadow

نرخی دراوەکان.. پاوەن زۆر دابەزیوە و تمەنیش لەجێی خۆیەتی

10:33 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی کەمێک دابەزی و  100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر 120 هەزار و 300 دیناری عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەن بە 10 هەزار و 500 دینارە.

بەهۆی کێشەکانی بەڕیتانیا و ئێرانیشەوە نرخی پاوەن بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 124 دۆلاری ئەمریکییە.

 

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، نرخی پاوەن بەرامبەر دراوەکانی دیکە زیاتر لە چوار دۆلار دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بەڕیتانیا لەلایەن ئێرانەوە.

هەروەها، نرخی تمەن بەراورد بە ڕابردوو بە بەرزی ماوەتەوە و  100 هەزار تمەن بەرامبەر 10 هەزار و 500 دینارە.

 

هاوکات 100 یۆرۆ بە 134 هەزار دینارە، 100 پاوەنیش بە 146 هەزار دینارە و 100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 500  دینارە.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 124 دۆلارە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل