fbpx
Shadow Shadow

نرخی دراوەکان؛ دۆلار ڕووى لە دابەزین کرد

11:01 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەبەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخی دۆلار دابەزیوە.

.

فەرید محەممەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ شەممە 9ی تشرینی دووەمی 2019، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 121 هەزار و 500  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە”.

.

هاوکات نرخی و  100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 10  هەزار و 550 دینارە  و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە21 هەزار و 350 دینارە.

.

هەروەها  نرخی 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 500  دینار مامەڵەی پێوەکراوە و نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل