fbpx
Shadow Shadow

هۆتێل و یانە شەوانەکانی کوردستان خۆیان بۆ شه‌وی سه‌ری ساڵ ئاماده ‌ده‌كه‌ن

نرخی بلیتی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ لەنێوان 40 دۆلار تا 1000 دۆلارە

23:06 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد – تایبەت
به‌شێك له‌ گۆرانی بێژانی كورد و بیانی له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا له‌نێو هۆتێل و رێستورانت و كافێ و یانه‌ شه‌وانییه‌كان ئاهه‌نگی گۆرانی و مۆسیقا رێكده‌خه‌ن و به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی ناس كورد نرخی به‌شداریكردن له‌و شه‌وه‌ ئاهه‌نگانه‌دا بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌ 40 دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات هه‌تا 1000 دۆلار و گۆرانی بێژ هه‌یه‌ له‌و شه‌وه‌دا له‌ شه‌ش شوێنی جیا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت.

.

بۆ ڕازاندنەوەی ئاهەنگەکان و ڕاکێشانی خەڵکیش بۆ ئاهەنگەکان زۆرینەی هۆتێل و ڕێستۆڕانت و کافتریا و یانە شەوانەکان ژمارەیەک گۆرانیبێژ یان سەماکاریان بانگ کردوە و نرخی بەشداریکردنیش لە ئاهەنگەکاندا پارەیەکی زۆرە.

.

بەگوێره‌ی بەدواداچونێکی ناس کورد، لە زۆرینەی هۆتێلە پێنج ئەستێرەکانی شاری هەولێر و سلێمانی و دهۆک گۆرانی بێژی عەرەب و تورک و فارس و کورد، لەگەڵ باندی میوزیکی بیانی بەشدارن، جگە لەوەش لە زۆرینەی هۆتێل و باڕ و یانە شەوانەکانیشدا سەماکاری عەرەب و فارس ئاماده‌كراون بۆ ڕاکێشانی گەنجان.

.

نرخی بەشداریکردن:

.
لە هەر هۆتێل و جێ ئاهه‌نگێک نرخی بەشداریکردن جیاوازە و ناس کورد لە بەدواداچونێکدا نرخەکان بەشێوەیەکی گشتی ئاشکرا دەکات.

.

لە هۆتێلی تایتانیک له‌شاری سلێمانی کە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیە و لە چوار هۆڵی جیاواز چوار ئاهەنگ بەڕێوەدەچن و پانزە گۆرانی بێژی کوردی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاهەنگ ساز دەکەن و نرخی بلیتەکانیش لە 100 دۆلارەوە بۆ 180 دۆلار دەستپێدەکات و بۆ منداڵی خوار 12 ساڵیش 40 دۆلارە.

.

لە شاری هەولێر لە هۆتێلی دیڤان کەهۆتێلێکی پێنج ئەستێرەییە دوو گۆرانی بێژی کورد و دوو گۆرانی بێژی عەرەب بەشدار دەبن و نرخی بلیتیش سەرو 150 دۆلارە و بۆ منداڵی خوار 12 ساڵیش 75 دۆلارە هەروەها نرخی ئەو شەوە بۆ مانەوە 299 دۆلارە.

.

لە هۆتێلی ڕیکسۆسی دهۆکیش سێ گۆرانی بێژی کرمانجی بەشدارن و نرخی بلیت له‌ 70 دۆلارەوە بۆ 150 دۆلار دەست پێدەکات.

.

عەلی جاف بەڕێوبەری مارکێتینگ لە هۆتێل ئەربیل ڕۆتانا بە ناس کوردی وت: “ئێمە بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ کوڕە گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی محەممەد سالمان بانگ کردوە و و چەند باندێکی میوزیسیان و سەماکاری تورک و عەرەبی لوبنانی بەشدارن و نرخی بلیتیش لە 200 دۆلارەوە بۆ 1000 دۆلار دەستپێدەکات زۆرینەی بیلەتەکانیشمان فرۆشراون”.

.

هاوكات هێرۆ حەسەن بەڕێوبەری بەبازاڕکردنی هۆتیلەکانی شاری جوان لە سلێمانی بۆ ناس کوردی روونكرده‌وه‌ :”ئێمە لەو شەوه‌دا چوار ئاهەنگی جیاواز لە چوار هۆڵی جیاوازی هۆتیلەکەمان بەڕێوە دەبەین نرخی بلیتەکان لە 100 دۆلارەوە بۆ 150 دۆلارە و لەهۆڵەکانی دیکەش بەهەمان شێوە”.

.

هێرۆ حەسەن باسی لەوەکرد: ” بۆ بانگهێشتکردنی گۆرانی بێژه‌كان سەیری ئەوە دەکەین کە ئەو کەسانەی حەز دەکەن بەشدار بن لە ئاهەنگەکان حەزیان لە چ گۆرانیبێژێکە و ئەو گۆرانیبێژەش بە چ بڕە پارەیەک دێت بەو شێوەیە نرخەکە دیاری دەکەین و هونەرمەندەکان هەڵدەبژێرێت”.

.

ناس کورد لە بەدواداچونەکانیدا ئەوەشی بۆ دەرکەوت کە بەشێک لە گۆرانی بێژانه‌ لە شەوی سەری ساڵدا لە زیاتر لە جێگایەک ئاهەنگ دەکەن و تەنانەت تیایدایه‌ تەنها لە شەوی سەری ساڵدا لە شەش هۆڵ لەناو شاری سلێمانیدا ئاهەنگ دەگێڕێت، هەروەها گۆرانی بێژ هەیە هه‌ر لەو شەوه‌دا لە ئاهەنگێک لە شاری سلێمانی و لە ئاهەنگێکی دیکە لە شاری هەولێر بەشداری دەکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل