Shadow Shadow

نرخى نەوت بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى

11:12 چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

نرخى نەوتى خاوى برێنت ئەمڕۆ جارێکى دیکە بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و هۆکارەکەشى بۆ ئاڵۆزى دۆخى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگەڕێندرێتەوە.

.

نرخى نەوتى خاوى برێنت بە نزیکى بەڕێژەى 2% بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیووە، بەوەش گەیشتووتە نرخێک کە لەماوەى مانگێکدا ئەو نرخەى تۆمار نەکردووە، کە نزیکبووەتەوە لە 66 دۆلار.

.

شارەزایانى ئابورى ئاماژەیان بەوە کردووە، ئاڵۆزییەکانى کەنداو و مەترسییەکانى سەر کەشتییەکانى گواستنەوەى نەوت بە قازانجى نرخى نەوتدا شکاوەتەوە.

.

لەلایەکى تریشەوە، زانیارییەکانى کۆگاکانى نەوتى خاوى ئەمریکى دەریدەخەن، لەم هەفتەیەدا بەڕێژەى حەوت ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل نەوتى خاوى کۆگاکانى ئەمریکا کەمیکردووە، ئەوەش بەیەکێک لەهۆکارەکانى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دادەندرێت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل