fbpx
Shadow Shadow

نرخى دۆلار جارێکى تر بەرزبوەوە

11:27 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییەکى کەمیان بەسەردا هاتوە، نرخی دۆلاریش جارێکى تر بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.

,

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 122 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە”.

,

نرخی 100 هەزار تمەنیش بەرامبەر بە 10 هەزار و 550 دینارە و نرخی 100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 350 دینارە.

,

هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکراوە و نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 155 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

,

پێشتر لە ڕاپۆرتێکیدا ناس کورد ئەوەى ئاشکرا کرد، هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار لە عێراق و هەرێم، داخستنى بانکى ناوەندییە لە بەغداد بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل