Shadow Shadow

نرخى دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

10:33 سێ شه‌ممه‌ 06 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان  بەرامبەر بە 120 هەزار و 250  دیناری عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەن بە 10 هەزار و 200 دینارە.

.

بەهۆی کێشەکانی بەڕیتانیا و ئێرانیشەوە نرخی پاوەن بەردەوام بەرەو دابەزین دەچێت و   نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 121 دۆلاری ئەمریکییە.

.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە  6ی ئابی 2019  بەرامبەر بە 120 و 250 هەزار دیناری عێراقییە.

.

فەرید محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی پاوەن بەرامبەر دراوەکانی دیکە بەردەوام بەرەو دابەزین دەچێت، ئەوەش بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بەڕیتانیا لەلایەن ئێرانەوە، کە نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 121 دۆلاری ئەمریکییە.

.

هەروەها، نرخی تمەن 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10  هەزار و 300  دینارە.

.

 

هاوکات 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 500 دینارە، 100 پاوەنیش بە 145 هەزار و 500دینارە و 100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 800  دینارە.

 

.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 124 دۆلارە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل