Shadow Shadow

نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

11:36 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی و  100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 250  دیناری عێراقییە، هەروەها نرخی تمەن ڕۆژ بە ڕۆژ بەرزدەبێتەوە و 100 هەزار تمەن بە 10 هەزار و 600 دینارە.

.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تەموزی 2019، بەرامبەر بە 120 و 250 هەزار دیناری عێراقییە، لەکاتێکدا، دوێنێ چوارشەممە 100 دۆلار بە 120 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

.

هەروەها، نرخی تمەن بەراورد بە ڕابردوو ڕۆژ بە رۆژ بەرزدەبێتەوە و بۆ ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10  هەزار و 600 دینارە.

.

هاوکات 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 700 دینارە، 100 پاوەنیش بە 149 هەزار دینارە و 100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 500  دینارە.

.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 124 دۆلارە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل