fbpx
Shadow Shadow

نرخى دراوەکان؛ تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

10:18 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد –

 

نرخی دراوە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە، هەروەها تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر 8 هەزار و 950 دینارە.

.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ دووشەممە 9 کانونی یەکەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە”.

.

هەروەها نرخی تمەن دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و  100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 8 هەزار و 950 دیناری عێراقیە و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە 21  هەزار دینارە.

.

هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 500 دینارە، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە  110.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل