fbpx
Shadow Shadow

نرخى دراوەکان؛ لیرە دابەزى

10:24 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی لیرەی تورکی لە بازاڕەکانی هەرێم کەمێک دابەزی و 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار و 350  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە  14ی تشرینی یەکەمی 2019  بەرامبەر بە 120 هەزار و 350 دیناری عێراقییە.

.

هەروەها بەهۆی  کاریگەریی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و هەڕەشەکانی ئەمریکا لە سەپاندنی سزی ئابوری بۆ سەر ئەو وڵاتەدا، لیرەی تورکی لەبازاڕەکانى جیهان  دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لە هەرێمیش 100 لیرە بەرامبەر 20 هەزار و 400 دینارە.

.

هاوکات 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10 هەزار و 500 دینارە.

.

هەروەها 100 یۆرۆ بە 132 هەزار و 250 دینارە، 100 پاوەنیش بە 150 هەزار دینارە.

.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 125 دۆلارە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل