fbpx
Shadow Shadow

نرخى دراوەکان؛ لیرە دابەزى

10:05 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە بەرامبەردا لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر هەزار لیرەیەک 10 هەزار دابەزی.

.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2019  بەرامبەر بە 120 هەزار و 400 دیناری عێراقییە.

.

هەروەها لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 لیرە بەرامبەر 21 هەزار دینارە، لەکاتێکدا پێشتر 100 لیرە بەرامبەر 22 هەزار دینار بوو.

.

هاوکات 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10 هەزار و 500 دینارە.

.

هەروەها 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 600 دینارە، 100 پاوەنیش بە 153 هەزار و 250 دینارە.

.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 127.5 دۆلارە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل