Shadow Shadow

ناکۆکی لەنێوان فەرماندە باڵاکانی سوپای تورکیا و ئەردۆگان دروست بوە

16:56 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی سوپای تورکیا، بە هۆی نارازیبوونیان لە  دەستێوەردانەکانی ئەردۆگان لە سوپا، دەستیان لەکار کێشایەوە.

,

پێنج فەرماندەی باڵای سوپا تورکیا، بەهۆی بڕیارەکانی، خانەنشین،  دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوەی حکومەت، بە بێ گەڕانەوە بۆ ڕێکارە سەربازییەکانی سوپا دەستیان لە کارکێشایەوە.

,

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، یەکێک لەو پێنج فەرماندە باڵایانەی سوپای تورکیا کە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، ئەحمد ئەرجان تۆرباجیە، فەرماندەی ئوپڕاسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەی ئیدلب لە سوریا.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆرباجۆ، ڕایگەیاندووە، هۆکاری سەرەکی دەست لە کارکێشانەوەکەی بۆ ئەوە دەگرێتەوە، کە بڕیارەکانی ئەردۆگان بۆ دامەزراند و پلە بەرزکردنەوە لە ناو سوپادا بەبێ ڕاوێژکاری ئەوان بوە، ئەو ڕێکارانەش کە ئەردۆگان پەیڕەوی کردوون بەدەرن لە یاساکانی ڕاژەی سەربازی و لەسەر  بنەمای توانا و شارەزایی سەربازی نەکراون.

,

بە گوێرەی پێگەی”ئەحوال”ى تورکی، ئەوەی لە ئێستادا لەناو دامەزراوەی سوپای تورکیا دەگوزەرێت، هەوڵێکی بێ وچانی ئەردوگانە بۆ ملکەچکردنی سوپای تورکیا بۆ حکومەت و کەمکردنەوەی ڕوڵی لە ئەنجامدانی هەر گوڕانێکی سیاسی لەو وڵاتە.

,

ئەو پێگە تورکییە ئەوەشى خستوەتەڕو، زۆربەی ئەفسەرە پلە باڵاکانی سوپاى تورکیا، لە ئێستادا ترسی ئەویان هەیە چۆن ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێکانیان بە تومەتی بەشداریکردنی لە کوتەداکەی 2016، خرانە زیندانەکانەوە، ئەمانیش هەمان چارەنووسیان هەبێت، بۆیە لەئێستادا بێدەنگن.

,

بە گوێرەى ئامارەکانى ئەحوال، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، حکومەتەکەی ئەردۆگان، زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری پلە باڵای سوپای تورکیای لە کارەکانیان دوورخستونەتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل