fbpx
Shadow Shadow

ناکۆکى ناو وڵاتانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بەهۆى چەکدارانى داعشەوە پەرەدەستێنێ

09:57 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسێکى ئەمریکا رایگەیاند “کەس پێشبینی ئەوە نەکات ئێمە کێشەی چەکدارە زیندانکراوەکانی داعش لەبری وڵاتانی دیکە چارەسەر بکەین”.

.

دوێنی، (پێنجشەممە)، وەزیرانی دەرەوی وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە واشنتن کۆبوونەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێکارەکانی پاش کۆتایهێنان بە ڕێکخراوی داعش بە تایبەتی دوای کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەى ئەو رێکخراوە.

.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، نایسان سێڵز، نوێنەری ئەمریکا بۆ بنەبڕکردنی  تیرۆر، لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند :” کەس پێشبینی ئەوە نەکات ئەمریکا کێشەی چەکدارە زیندانکراوەکانی داعش لەبری وڵاتانی دیکە چارەسەر بکات، هەموومان بەرپرسیارین لە ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی ئەو چەکدارانە بۆ  گۆڕەپانی جەنگ”.

.

جەختی لەوەشکردەوە، دەبێت وڵاتانی جیهان بە هەموو توانایانەوە ڕێگە نەدەن ئەو ڕێکخراوە ڕوخاوە جارێکی تر نەوەیەکی دیکە سەرسام بکات و بەرەو توندڕەوی پەلکێشیان بکات.

.

هەروەها سێلز، هۆشداری دایە وڵاتانی جیهان لە ناجێگیربوونی دۆخی سوریا و ئەگەری هەڵهاتنی چەکدارانی داعش لە زیندانەکانی هەسەده.

.

لەو بارەیەوە وتی:” ئەگەری هەیە لە کتوپڕدا لە تروکانی چاوێکدا دۆخەکە لە سوریا بگۆڕدرێت”.

.

لای خۆشییەوە، جان ئیف لۆدریان ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە ڕۆژنامەنووسانی وت ” گرنگە ئەو  چەکدارانە بە زووترین کات ڕووبەڕووی دادگایگردن بکرێنەوە بەهۆی ئەو  تاوانانەی کە ئەنجامیانداوە”.

.

لۆدریان جەختی لەوەکردەوە فەڕەنسا ئامادە نییە چەکدارە فەڕەنسییەکانی داعش لە فەڕەنسا دادگایی بکات.

.

هاوکات جیم جێڤری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، ڕایگەیاند:”  کێشەیەکی گەورە لە نێوان وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بە داعش دروست بووە ئەوەش دەربارەی دادگایکردنی ئەو چەکدارانەیە، زۆربەی وڵاتەکان نایانەوێت  هاووڵاتییە تێوەگلاوەکانیان لەو ڕێکخراوە ببەنەوە سەر خاکی وڵاتەکانیان و لەوێ دادگاییان بکەن”.

.

هەروەها مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەپەڕاوێزی کۆبوونەوەکانی  وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە واشنتن روونیکردەوە :”دەبێت هاوکاربین لە دووبارە بونیادنانەوەی ژێر خانی عێراق و سوریا کە بە هۆی شەڕی داعشەوە زیانی گەورەیان پێگەیشتووە”.

.

وتیشی:”دەبێت وڵاتان هاووڵاتییە تێوە گلاوەکانیان لەڕێکخراوی داعش لە هەسەدە وەربگرنەوە و لە وڵاتى خۆیان داداگاییان بکەن”.

.

لە ئێستادا زیاتر لە 10 هەزار چەکداری داعش لەگەڵ خێزانەکانیاندا لە زیندانەکانی هێزەکانی سوریاى دیموکراتدا لە  باکوری خۆرهەڵاتی سوریا بوونیان هەیە، ئەمریکاش بەنیازە ئەو چەکدارانە بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان بە مەبەستی دادگایکردنیان، بەڵام وڵاتە ئەوروپییەکان ئەو پێشنیارەی ئەمریکا بە توندی ڕەتدەکەنەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل