Shadow Shadow

ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکانى ئامەد پێى نایە پێنجەمین رۆژەوە

22:58 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

ناس کورد –

لە پێنجەمین ڕۆژى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانى شارى ئامەددا، هاووڵاتیان و پەرلەمانتارانی هەدەپە لەدژی لابردی سەرۆک شارەوانییەکان گردبوونەوە و گرژى و ئاڵۆزى لێکەوتەوە.

.

ئەمڕۆ  (هەینی، 23ی ئابی 2019)  بۆ پێنجەمین ڕۆژ لەدوای دانانى قەیوم لە شارەوانییەکانی ئامەد، مێردین و وان، لەلایەن دەسەڵاتدارانى تورکیاوە، لایەنگران و ئەندامان و ئەندام پەرلەمانانی هەدەپە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و گردبوونەوە.

.

پەرلەمانتارانی هەدەپە لەگەڵ هاووڵاتیان  لە بەردەم شارەوانی ئامەد کۆبوونەوە و هێزێکی زۆری پۆلیسیش لەچوار دەوری خۆپیشاندەران کۆبوونەوە و ڕێگەیان نەدا ژمارەیەک لە پەرلەمانتارى ئەو پارتە بەشدارى لە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکەدا بکەن.

.

سەرەڕای ئەوەی باڵەخانەى شارەوانی ئامەد و دەوروبەری لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە گەمارۆ درا بوو، بەڵام هاووڵاتیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیان ڕوویان لەو شوێنە کرد و ژمارەیان لە بەردەم شارەوانی ئامەد تا دەهات زیاتر دەبوو.

.

بەگوێرەى ئامارە نافەرمییەکانیش لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا نزیکەی 650 هاوڵاتی کورد و لایەنگری هەدەپە لە باکوری کوردستان دەستگیر کراوون.

.

ڕۆژی (دووشەممە، 19ی ئابی 2019)، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینیان گه‌مارۆدا، عەدنان سەلجوق مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە سەر بە هەدەپەن، لە کارەکانیان دوورخرانەوە و قەیومی خۆسەپێنی سەر بە پارتی دەسەڵاتدارى تورکیا لەجیگەیان داندران، لەو ڕۆژەشەوە خۆپیشاندانی فراوان لەو سێ‌ شارەی باکوری کوردستان بەردەوامە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل