fbpx
Shadow Shadow

ناوەڕۆکى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەى مەسرور بارزانى و مەولود چاوش ئۆغڵۆ ..باسى چییان کرد

16:48 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد–

لەیەکەم سەردانى لەدواى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دەرەوەى وڵات، مەسرور بارزانى سەردانى تورکیاى کرد و لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا کۆبووە.

.

لەپاش کۆبوونەوەکە و لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشدا، مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند “پەکەکە و یەپەگە لەسوریا و عێراق و تورکیا و باکوری عێراق دژی کوردن”، لەبەرامبەردا سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش دژایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ بوونى هێزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان، دوپاتکردەوە.

.

 

لەبەشێکى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند “بەخێرهاتنی بەڕێز بارزانی سەرۆکی خۆبەڕێوەبەری باکوری عێراق دەکەین و کۆبونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا و لەسەر زۆر بابەتی گەرمی ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان، گفتوگۆمان کرد”.

.

وتیشی :”دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکەمان لەسوریا ڕونکردنەوەماندا بە مەسرور بارزانی و  پێمان وت کە ئەو ئۆپراسیۆنە دژى کورد نییە، بەڵکو دژى “تیرۆرستان”ى پەکەکە و یەپەگەیە و ئێمەش دژی بوونی ئەوانین”.

.

ئۆغڵۆ روونیکردەوە:”پەکەکە و یەپەگە لە سوریا و تورکیا و عێراق و باکوری عێراقیش دژی کوردن و بوونیان قبوڵ ناکەین، هەروەها لە عێراقیشدا یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی عێراقمان بەلاوە گرنگە و هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی باکوری بۆ دژایەتی داعش و پەکەکە و گولەنییەکان بەردەوام دەبێت”.

.

دەربارەی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا ئۆغڵۆ باسی لەوەکرد: “بڕی 20 ملیار دۆلارمان داناوە بۆ ئەوەی ئاستەنگە ئابورییەکانمان لەگەڵ عێراق و باکوری عێراق هەڵبگرین و ئاستی بازرگانییەکانمان بەرز بکەینەوە”.

.

 

هاوکات مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بە زمانی ئینگلیزی قسەی کرد و ڕایگەیاند: “لە کۆبونەوەکەدا جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە پەیوەندییەکان و ئاستى ئابورى نێوان هەرێم و تورکیا بەرەوپێشببەین و لەگەڵ عێراق لێکنزیبوونەوە هەیە، ڕێککەوتنى نێوان بەغداد و هەولێریش بۆ ئارامى دۆخى ناوچەکە گرنگە و لە بەرژەوەندى گشت لایەکە”.

 

.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد:”بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی تورکیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان و ئێمەش نیگەرانین لەو دۆخەی دروست بوە، و لەکۆبونەوەکەشدا باسی دۆخی سوریامان کرد و خۆشحاڵم کە پەنابەرە سورییەکان بگەڕێنەوە بۆ سوریا و دەبێت گەڕانەوەیان بە خواستی خۆیان بێت”.

.

دەربارەى بوونى پەکەکە لە شەنگال، مەسرور بارزانى وتى: “کۆنتڕۆڵى شەنگال لەژێر دەستى ئێمەدا نییە و لەژێر دەستى عێراقە، بەڵام ئێمە لەگەڵ بوونى پەکەکە نین لە شەنگال و لە هیچ ناوچەیەکى ترى هەرێم”.

.

لەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و تورکیاوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، روونیکردەوە “هەرێمی کوردستان دەبێتە دەروازەیەک بۆ زیادکردنی ئاستی بازرگانی بۆ هەموو عێراق و پەیوەندییە ئابورییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەردوامی پێ دەدەین”.

.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل