fbpx
Shadow Shadow

"هەرگیز لە مافە دەستورییەکانمان خۆش نابین"

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆکی حکومەتى هەرێم و سەرۆکى فراکسیۆنە کوردییەکان

18:59 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوکەی ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەکراوە، هەرێم ئامادەی پابەندبوونە بە بنەما دەستورییەکانى عێراق، بەڵام هەرگیز لە مافە دەستورییەکانیشى خۆشنابێت.

,

لە ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتدا ئاماژە بەوەکراوە: “لە کۆبوونەوەکەدا زانیاریی ورد و پێویست، سەبارەت بە نەوت و راددەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئەو بڕە نەوتەی هەناردە دەکرێت و شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان و داهاتی مانگانەی نەوت کە بۆ مووچە خەرج دەکرێت خرانە ڕوو”.

,

ئەوەش هاتووە، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دۆسیەی ئەو قەرزانە بوو کە لە ئەستۆی هەرێمی کوردستاندان و بەشێکە لە دۆسیەکانی گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی، هۆکاری سەرەکی ئەو قەرزانەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی بەغدا و ئەو قەیرانە داراییەی بەو هۆیەوە دروستبوو.

,

لە ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتدا ئەوەش ڕاگەیەندراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پابەندبوون بەو بنەما دەستووریانەی کە لە ئەستۆیدایە، لە هەمانکاتدا بە هیچ شێوەیەکیش سازیش لە سەر ماف و دەسەڵاتەکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا ناکات.

,

ئاماژە بەوەشكراوە: “گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدرالی بەردەوامە لە سەر دۆسییەکانی دارایی و بودجە، نەوت و گاز، قەرزەکان، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەو ئاڕاستەیەی کە بتوانینت بگەینە رێککەوتن لە سەر بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2020 و کارکردنی بەردەوام لە سەر چارەسەریی درێژخایەن بۆ ئەو دۆسیانە”.

,

هەر لە دوای کۆبوونەوەکە بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی، کە بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ” بەهۆی بڕینی بودجەی هەرێم لە ڕابردوودا لە ئێستادا حکومەتی عێراق 24 ملیار دۆلار قەرزاری حکومەتی هەرێمە و پێویستە ئەو قەرزانە بگێڕێتەوە”.

,

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/9/2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ هه‌ولێر، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل