fbpx
Shadow Shadow

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى نێوان مەسرور بارزانى و بەرهەم ساڵح

15:12 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لە کۆشکى سەلام لە بەغدا، بڵاوکردەوە.

.

لەراگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لەکۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیھان گفتوگۆ کرا.

.

بە گوێرەى راگەیەندراوەکە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمارى عێراق جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور و چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی خەڵک.

.

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، سەرۆک کۆمار بڕوای تەواوی بەلێکگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان، بەجۆرێک کە ببێتە مایەی دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بەھەموو ھاووڵاتیان.

.

راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى کۆمار، ئاماژە بەوە دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خواستی حکومەتەکەی بۆ چڕکردنەوەی گفتوگۆیەکان بەپێی دەستوور، لە پێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و بەھێزکردنی پەیوەندی برایانە، دووپات کردۆتەوە.

 

ئەمڕۆ (سێشەممە) مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى شاندێکى باڵا گەیشتە بەغدا و لە یەکەم وێستگەى سەردانەکەى لە کۆشکى سەلام لە بەغدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق کۆبوەوە و لە ئێستادا شاندەکەى هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەدایە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل