fbpx
Shadow Shadow

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى مەسرور بارزانى و ئەنجومەنى پارێزگاکان

16:56 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد – هۆرڤان رەفعەت

 

مەسرور بارزانى و دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگاکان کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر  هەماهەنگى نێوانیان و گرنگی رۆڵی چاودێریی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەسەر دامەزراوەکانی حکومەت لە چوارچێوەی سنووری پارێزگاکان کردەوە.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2019 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆبووەوە.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى ئەنجومەنى وەزیران، لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت داوای لە ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە، هاوکاری حکومەت بن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتی، بە ئاراستەی نەهێشتنی رۆتین و ئاسانکاریکردن لە راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان.

.

مەهدی مەحمود، سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامداوە و پێشتریش ئێمە چەند داواکارییەکمان بۆ سەرۆکایەتی حکومەت ناردبوو کە دەمانەوێت لەگەڵ ئەم کابینەیەی حکومەتدا هەماهەنگی و پەیوەندییەکی باشمان هەبێت”.

.

وتيشى “لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا جەختمان لەو داوایەمان کردەوە و ویستمان لەنزیکەوە داواکارییەکانمان بخەینە ڕوو، لەکۆبوونەکەوەدا ئەوەی ویستمان بەسەرۆکایەتی حکومەتمان وت”.

.

مەهدی مەحمود ئاماژەی بەوەکرد، بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیان وتووە لەم کابینەیەدا زۆر بانگەشەی چاکسازی دەکەن و ئەگەر چاکسازی ڕاستەقینەیان دەوێت ئەوا ئەنجومەنی پارێزگاکان باشترین دەزگان بۆ ئەوەی لەڕێگەیەوە چاکسازیی ئەنجام بدرێت، هەروەها باشترین دەزگان کە بتوانن هاوکاریان بن بۆ بەدامەزراوەییکردن و ڕێکخستنەوەی داهات و خەرجییەکان.

.

سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکرد، لەکۆبونەوەکەدا باسیان لەوەکردووە کە پێویستە خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتییان بکرێت و ئەو پڕۆژانەی ڕاوەستاوە دوبارە بەگەڕبخرێتەوە.

.

دەربارەی وەڵامی سەرۆکایەتی حکومەت، سکرتێرەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی “سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامەکانیان زۆر ئەرێنی بوو، ڕۆڵی ئەنجومەنیان بەرز نرخاندووە و پێیان خۆشبوە کە بتوانین یارمەتیان بدەین لەڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازی و پاڵپشتی خۆشیان بۆ دەربڕین بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانمان”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل