fbpx
Shadow Shadow

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى مەسرور بارزانى و شاندى هەرێم..وردەکاریی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا خستەڕوو

15:32 سێ شه‌ممه‌ 03 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

شاندى حکومەتى هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا، وردەکاریی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ وەزارەتى دارایی عێراق بە سەرۆکى حکومەت ڕاگەیاند.

.

ئەمڕۆ سێشەممە  2019/12/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی هەریم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا کۆبووەوە، دەربارەى ئەو ڕێککەوتنەى لەگەڵ بەغدا پێی گەیشتوون.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک و ئەندامانی شاندەکە، وردەکاری ئەو رێککەوتنەیان خستەڕوو، کە لە ژێر رێنمایی و بە چاودێری سەرۆکی حکومەت لە گەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە بارەی بودجەوە ئەنجامدراوە.

.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەندامانى شاندەکە باسیان لەوەکردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە دەرئەنجامی کۆتایی لەسەر پڕۆژەی بودجەی 2020. ئەمەش یەکەمجارە حکومەتی هەرێم لە قۆناغی سەرەتایی ئامادەکردنی رەشنوسی بودجەی عێراق بەشدار بێت.

.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هیواى خواستووە، رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێبکرێت.

.

داواشى لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە لە پەرلەمانی عێراق دەکات، لە قۆناغی داهاتوو کە پڕۆژەی بودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق، هاوکار و پشتیوان بن، لە چەسپاندن و پاراستنی ماف و شایستە داراییە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل