fbpx
Shadow Shadow

پێنس بە تەلەفۆن چى بە عادل عەبدولمەهدى وت؟

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى جێگرى سەرۆکى ئەمریکا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى و بەرپرسانى هەرێم

19:43 شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد–

مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا لە سەردانێکى چاوەڕواننەکراودا گەیشتە عێراق و جگە لە کۆبوونەوەى لەگەڵ هێزە سەربازییەکانى وڵاتەکەى لە بنکەى ئاسمانى عەین ئەسەد لەپارێزگاى ئەنبار، لەڕێگەى فڕۆکەخانەى هەولێرەوە گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بەرپرسانى هەرێمى کوردستان کۆبوەوە.

.

مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا سەردانی بەغدای نەکرد، بەڵکو لەڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کرد و دەربارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق و دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، گفتوگۆیان کرد.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى جێگرى سەرۆکى ئەمریکا، پێنس بە عەبدولمەهدی ڕاگەیاندوە:”عێراق دەبێت بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ خۆپیشاندانەکان مامەڵە بکەن و لە توندوتیژی و  گوشار خستنەسەر خۆپیشاندەران دووربکەونەوە و گوێ بۆ داواکاری ئاشتیانەی خۆپیشاندەران بگرن”.

.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە سەرۆک وەزیرانیشی وتوە:”ئەمریکا زۆر نیگەران و دوودڵە لەزیادبوونی هەژمونی ئێران لە ناوچەکە و هەروەها ئەمریکا زۆر بەگرنگیەوە دەڕوانێتە سەروەری خاکی عێراق و دڵنیایی دەدات لەوەی کە پابەند دەبێت بە پاراستنی سەروەری عێراق”.

.

مایک پێنس لەسەردانەکەى بۆ عێراق هیچ بەرپرسێکی حکومەتی عێراقی نەبینى و هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ  ئەنجام نەدان.

.

هاوکات نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەى سەردانەکەى پێنس روونیکردەوە :”‘لە ئەنبارەوە مایک پێنس بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی کردووە، بەڵام عادل عەبدولمەهدی رەتیکردووەتەوە بچێتە ئەنبار و پێنس ببینێت، پڕۆتۆکۆڵی جێگری سەرۆکی ئەمریکاش لایەنی ئەمنی بۆ سەردانەکەی پێنس بۆ بەغدا پەسەند نەکردووە”.

.

دواتر مایک پێنس سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکانیان کۆبوویەوە.

.

مایک پێنس لە لێدوانیکی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای دیدارەکەی لەگەڵ بارزانی وتی :”ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ زیاتر کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێم و بەشێوەیەکی جددیش نیگەرانییەکانی خۆمان لە هەژمونی قێزەونی ئێران بە سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆکی هەرێم وتوە و دەبێت ئێران هەژمونی نەمێنێت لەم وڵاتە”.

.

مایک پێنس بەناوی دۆناڵد تڕەمپەوە سوپاسی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ تێکشکاندنی داعش و بەردەوامی هاوپەیمانیەتی نێوان هەرێم و ئەمریکای دوپاتکردۆتەوە.

.

دەربارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوای کوردستان پێنس روونیکردەوە:”بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هاندراوون کە بە بڕیارەکەی سەرۆک تڕەمپ کار بکەن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێم و لەڕۆژئاوای کوردستان تا نەکەونە ژێر دەستی داعش و سوریا و ئێران و هیچ لایەنێکی تر”.

.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد :”بە نێچیرڤان بارزانیم وت کە ئاگربەستەکەی سوریا بەردەوام دەبێت و هێزەکانی هەسەدە و گەلی کوردستان لەناوچەی کوردستان دەبێت ئەوە بزانن کە ئێمە ئەوان بە هاوپەیمانی خۆمان دەزانین ئەوان لەگەڵ ئێمە لە سوریا و عێراق داعشیان تێکشکاند و ئێمەش هاوپەیمانێتێکەمان لەگەڵ کوردەکانی هەرێمی کوردستان و سوریا بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی سەقامگیری تەواو هەبێت و تا ئەو کاتەی بۆ ماوەیەکی دورودرێژ لە خۆشگوزەرانی و ئاسایش دابین بکرێت ئێمە لە سوریا و عێراق دەمێنینەوە”.

.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا وتی :”بەناوی گەلی کوردستانەوە زۆر سوپاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەین کە لەتێکشکاندنی داعشدا و بە دڵنیاییەوە ئەگەر هاوکاریەکانی ئەمریکا نەبوایە نەماندەتوانی سەکەوتو بین و بەرەنگاری داعش ببینەوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل