fbpx
Shadow Shadow

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى

15:11 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەکۆشکى سەلام لەبەغدا کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان کراوە، ھاوکات جەختکرایەوە لە چەسپاندنی سەقامگیریی وڵات و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ گەلی عێراق.

.

لاى خۆیەوە، بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و بەشداربووى کۆبوونەوەکە بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند “لەکۆبوونەوەکەدا باسى پرسی هەموارکردنەوەى دەستور کراوە، باس لەوەکراوە کە هەرێم لەگەڵ ئەو پڕۆسەیەدایە ئەگەر لەمەى ئێستا باشتر بێت”.

ڤیان سەبرى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق و بەشداربووى کۆبوونەوەکە ئاماژەى بەوەکرد، جگە لە پرسی هەموارى دەستور و خۆپیشاندانەکان، باس لە گرنگى دروستکردنى هاوپەیمانى کوردستانى کراوە، تا بەیەک هەڵوێست کارەکانیان بکەن.

.

وتیشى “ئەگەر هەموارى دەستور ببێتە هۆى سەقامگیریی عێراق شتێکى باشە، گرنگیشە فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەو بارەیەوە یەکدەنگ بن، کارەکانى هەموارکردنەوەکەش بە تەوافوقە نەک بە دەنگدان”.

.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى بەسەردانێکى پێشتر ڕانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى و بەرهەم ساڵحدا کۆبووەوە.

.

سەرچاوەیەک کە ئاگادارى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى نێوان عەبولمەهدى و نێچیرڤان بارزانى یە وتى “بارزانى لەکۆبوونەوەکەدا پشتیوانى تەواوى بۆ حکومەتەکەى عەبدولمەهدى دوپاتکردووەتەوە و باسى لە پێویستى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا کردووە”.

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى

وتیشى “هەردوولا لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی گۆڕانکاریی دەستورى و جموجۆڵەکانیان کردووە لەو بارەیەوە، بەجۆرێک هەر گۆڕانکارییەک دەبێت بە ڕەزامەندى هەموو گەلى عێراق بێت”.

.

سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى لەکاتێکدایە، دانوستانەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە ماوەیەک بوو روویان لە وەستان کردبوو.

.

هەروەها سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ جموجۆڵەکان بۆ هەموارى دەستورى عێراق کە کورد جەختدەکاتەوە نابێت دەست بۆ مافەکانى ببرێت لەدەستوردا.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل