fbpx
Shadow Shadow

ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى نێوان مەزڵوم کۆبانى و ترەمپ

20:18 چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ و فەرماندە مەزڵوم كۆبانى بە تەلەفۆن قسەیان کردووە، پاش پەیوەندییەکەش ترەمپ سوپاسى ئازایەتى و وتە جوانەکانى ئەو فەرماندەیەى هەسەدەى کرد.

,

مستەفا بالى، بەرپرسى ڕاگەیاندنى هەسەدە لە تویتەرى خۆى ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و مەزڵوم کۆبانى، فەرماندەى گشتیى هەسەدە بەڕێوەچووە، بەگوێرەى ئەو نوسینەى بالى، مەزڵوم کۆبانى ڕاگەیاندووە: “کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ قسەم کرد، سوپاسم کردووە بۆ وەستاندنی ھێرشەکانی تورکیا و گروپە جیھادییەکانی سەربەو وڵاتە بۆسەر خەڵکەکەمان”.

,

مەزڵوم کۆبانى دەشڵێت: “ترەمپ دڵنیای کردوومەتەوە کە لە کاری ھاوبەش بەردەوام دەبن لەگەڵ ھەسەدە”.

,

لاى خۆشییەوە ترەمپ لە تویتێکدا وتى: “زۆر سوپاس ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانى بۆ وتە نەرم و ئازایەتییەکانت، سڵاوى دڵسۆزانەم بگەیەنە بە نەتەوەى کورد، بەهیوام بەمزوانە بتبینم”.

,

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەى نێوان سەرۆکى ئەمریکا و فەرماندەى گشتى هەسەدە لەکاتێکدایە، کە شەوى ڕابردوو لەبارەى هێرشەکانى تورکیا و باکورى سوریاوە ڕێککەوتنێک لەنێوان ڕوسیا و تورکیا واژوو کرا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل