ناس کورد-
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەفەرمى وەڵامى پارتى دیموکراتى کوردستانى دایەوە، لەبارەى جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکانى نێوانیانەوە.
.
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژى یەکێتى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند “لەبارەى ئەوەى بۆچى ناوى کاندیدەکانمان بۆ پۆستەکانى بریکار و بەرێوەبەرە گشتییەکان دیارینەکردووە، ئەوەیە تەنیا یەک کاندیدمان لەسەرەتاى پێکهێنانى کاندیدەکەوە پێشکەشکردووە، بەڵام پارتى قبوڵینەکردووە، بەپاساوى ئەوەى قسەى نابەجێ و هەڵەیکردووە، لەکاتێکدا ئەو کەسە تەنها رەخنەى گرتووە”.
.
وتیشى “ئەگەر پارتى بۆچوونى هەبێت لەسەر برادەرەکانى ئێمە کە پۆست وەردەگرن، ئەوکات با کاندیدەکانی پارتیش بێتە لاى ئێمە ئێمەش بەوان رازى نین”.
.
لەبارەى یاریدەدەرەکانى سەرۆکى حکومەتەوە، وتەبێژى یەکێتى وتى “لە پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجومەنى وەزیران باسى یاریدەرەکان نەکراوە، دانانى ئەو یاریدەدەرانە بارگرانى زۆر و زیاد لە پێویست دروستدەکات، لەهیچ کابینەیەکدا پۆستێک نەبووە بەناوى یاریدەدەرى ئەنجومەنى وەزیران”.
.
لەسەر پرسی کەرکوک، وتەبێژى یەکێتى ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەو بارەیەوە هیچى لێجێبەجێنەکراوە و هەر دواخرا تا بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکان درا، ئەوەش هیچ هیوایەکى بۆ دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ کەرکوک نەهێشتەوە.
.
ئەمڕۆ پارتى و حکومەت بەجیا یەکێتیان تۆمەتبارکرد بە جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکانى تایبەت بە پێکهێنانى حکومەت، دواى ئەوەى ئەو حزبە کۆتایی هەفتەى ڕابردوو ناڕەزاییەکانى لەو بارەیەوە ڕاگەیاند و پارتى بە جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکان تۆمەتبارکرد.
وتەبێژی یەکێتی وەڵامی وتەبێژی پارتی دەداتەوە #ناس_ڕاستەوخۆ #ناس_نیوز
Gepostet von NAS – KURD am Samstag, 2. November 2019