Shadow Shadow

ناوەندی گەردونناسی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریکرد

22:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

ناوەندی گەردونناسی جیهانی ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە، 5ی حوزەیرانى 2019، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت لە زۆربەى وڵاتانى ئیسلامی و جیهان.

ناوەندەکە کە پێشتر پێشنییەکەى لەبارەى یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانەوە دروست بوو و هەروەها پشت بە ئامێرە پێشکەوتووەکان دەبەستێت ڕایگەیاند، ڕەنگە لە هەندێک شوێن ڕۆژانى دووشەممە و سێشەممە بەدوای مانگدا بگەڕێن، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکانى ئەوان ڕۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت.

محەمەد شەوکەت کە بەڕێوەبەری ناوەندەکەیە ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، 3ی حوزەیران، لەدوای ئاوابوونی خۆر بە چەند خولەکێک مانگیش دیارنامێنێت لە سعودیە و ئەبوزەبی و کوەیت و بەحرەین و سعودیە.

ڕاشیگەیاند، بەپێی ئەو ئامێرە پێشکەوتووانەى لەبەردەستیاندایە، بینینی مانگی شەوال لە ڕۆژانی پێش 5ی حوزەیران ئەستەم دەبێت.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل