Shadow Shadow

ناوەندی گەردونناسی جیهانیی پێشبینی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی کرد

10:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییەکانی ناوەندی گەردونناسی جیهانی، ئێوارەى ڕۆژی 5ی ئایار دەکرێت مانگ ببینرێت و یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەکەوێتە 6ی مانگی ئایارەوە (دووشەممە).

بەپێی پێشبینی ناوەندەکە، بینینی مانگ لە ئێوارەى 5ی ئایار لە ناوچەکانى جیهاندا بەم شێوەیە دەبێت:

ڕەنگی سور: بینینی مانگ ئەستەمە لەو ناوچانەدا.

ڕەنگی شین: لەو ناوچانەدا تەنها بە بەکارهێنانی تیلیسکۆب دەتوانرێت مانگ ببینرێت.

ڕەنگی پەمەیی: بینینی مانگ بە بەرکاهێنانی تیلسکۆب لەو ناوچانە دەبینرێت، ئەگەریش کەشوهەوا ئاسایی بوو، دەکرێت بە چاو ببینرێت.

ڕەنگی سەوز: لەو ناوچانە مانگ بە چاو دەبینرێت.

 – بینینی مانگ لەو ناوچانەى ڕەنگ نەکراوە نە بە چاو و نە بە تیلیسکۆبیش نابینرێت.

 

ناوەندی گەردونناسی جیهانیی پێشبینی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی کرد

لە زۆربەى وڵاتانى جیهان یەکەم ڕۆژی مانگی شەعبان کەوتە 7ی نیسانەوە، بۆیە دەتوانرێت لە ئێوارەى 5ی ئایار مانگی ڕەمەزان ببینرێت یان بە بەکارهێنانی تلیسکۆب یان ئەگەر کەشوهەوا ئاسایی بوو دەتوانرێت بە چاویش ببینرێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت ڕۆژی 6ی ئایار (دووشەممە) یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بێت.

ناوەندی گەردونناسی جیهانی بنکەکەى لە شاری ئەبوزەبی ئیماراتە و پەیوەندیدارە بە لێکۆڵینەوە بە دیاردە گەردوونییەکان بە پشتبەستن شارەزا و دەزگا گەردونناسییەکان لە جیهاندا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل